رێورەسمی رۆژی هەواڵنێر لە سنە لەگەڵ رەخنەی رۆژنامەنووسان بەرەوڕووبووە
14:57 - 18 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە لەگەڵ رەخنە و پێشوازینەکردنی رۆژنامەنووسان بەرەوڕوو بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژ، رێوڕەسمێک بە بۆنەی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بە بەشداری ئوستانداری سنە و هێندێک لە بەرپرسانی حکوومەتی لە هوڵی سینەما بەهمەنی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
دەوترێ، بریاربووە بەڕێوەچوونی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بەبێ بەشداری بەرپرسانی حکوومەتی و جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە بچێت.
ئیجلال قەوامی، رۆژنامەنووسی کورد خەڵکی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا رایگەیاند: بریار بوو بەڕێوەچوونی رۆژی هەواڵنێر لە سنە بە بێ بەشداری بەرپرسانی حکوومەتی و جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە بچێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەداخەوە لەو رێوڕەسمە بەجێگەی ئەوە باس لە مافی پیشەیی رۆژنامەنووسان و خەسارناسی لەو بواردا بکرێت، ئەمسالیش بوو بە تریبووونی بەرپرسانی حکوومەتی.
بەشێک لە رۆژنامەنووسان و هەوااڵنێران لە شاری سنە وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێچەوانەی بەڵێنی \"خانەی مەتبوعات کوردستان\"، لە بەشداریکردن لەو رێوڕەسمەدا خۆیان بوارد.
ئیجلاڵ قەوامی بەشدارینەکردنی بەشێک لە رۆژنامەنووسان لەوە رێوڕەسمە دەگەرێنێتەوە بۆ ئەوە کە ئەو رێورەسمە وەک ساڵانی پێشوو بەشێوەی دەوڵەتی و هەروەها لە رۆژی رۆژنامەنووساندا بەڕێوە نەچووە.
ئەو رۆژنامەوانە ئەوەشی خستەڕوو: هەیئەت مودیرەی خانەی مەتبوعات نوێنەری رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران نیە، کەسانی ئەو هەیئەت سەر بە ناوەندەکانی حکوومەتین.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارم، بەشێک لەو رۆژنامەنووسانە کە لەو رێوڕەسمەدا بەشداریان کردبوو، باسیان لە نەبوونی کەیفیەتی ئەو رێوڕەسمە کردبوو.
ئیجلال قەوامی ئەو رێوڕەسمەی بە رێوڕەسمی کەیک و ساندیس وەسف کردو، وتی: دەبێ لە رێوڕەسمەدا باس لە بارودۆخی زیندانیانی سیاسی کورد وەک محەممەد سدیق کەبوودوەند، خۆسرەو کوردپوور و عەدنان حەسەن پوور کرابا.

ئیجلال قەوامی رێورەسمی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە وەک رێورەسمی \"کەیک ساندیس\" ناو برد