رێزگرتن لە هونەرمەندی فۆلکلۆربێژی ناسراوی ناوچەی لەیلاخ +وێنــە
15:25 - 28 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی فۆلکلۆر بێژی کوردی خەڵکی ناوچەی قوروە، لەلایەن ئەنجومەنی رێزگرتن لە ناوداران و هونەرمەندانی کوردستانەوە رێزی لێگرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئێوارێی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رێبەندان، حبیبوڵڵا ملەیی هونەرمەندی ناوچەی \"لەیلاخ\"ی سەربە شاری قوروە لەلایەن ئەنجومەنی رێزگرتن لە ناواداران و هونەرمەندانی کوردستانەوە پێکهاتوو لە ئەدیبان، هونەرمەندان، نووسەران و چالاکانی ئەدەبی و هونەری، رێزی لێگیرا.
حبیبوڵڵا مفاخری کە بە حببوڵڵا ملەیی ناسراوە، دانیشتووی \"قەڵا\"ی شاری قوروەیە و ماوەی نزیک بە ٥٠ ساڵە لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بەتایبەت گۆرانی و مۆسیقای ناوچەی لەیلاخدا چالاکە و خزمەتی بە هونەری کوردی کردووە.
حەبیبوڵلا ملەیی ساڵی ١٣١٥ لە ئاوایی \"ملە\" لە ناوچەی لەیلاخ سەربە شاری دێوڵان لە دایک بووە و هەتا ئێستا ١٥ ئەلبۆمی لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری کوردیدا تۆمار کردووە و زیاتر لە ١٠٠ گۆرانیی ناوچەی لەیلاخ لە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە کوردەیە.
ئەنجومەنی رێزگرتن لە ناوداران و هونەرمەندانی کوردستان، کە لە ئەدیبانی شاری سنە، سەقز، دێولان، دیواندەرە و قوروە پێکهاتووە، ماوەی ١٠ ساڵە دامەزراوە و لەو ماوەیەدا رێزیان لە چەندین هونەرمەند، مۆسیقا ژەن و شاعیری کوردی وەکوو \"عەباس کەمەندی، قالە مەڕە، کا بەرات، عەوڵا ماچکەیی، یەدوڵڵا محەممەدی، رەحیم لوقمانی، سیمین چایچی، ماجید مەردۆخ رۆحانی و هادی زیائەدینی\" گرتووە.
هەروەها مانگی خەزەڵوەی ئەمساڵیش دوو هوەنەرمەندی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بەناوەکانی فەتحوڵڵا ئەمینی و فاتێح سۆهرابی، هاوڕێ لەگەڵ سابیر خودامورادی ناسراو بە \"سابیر شیانی\" لەلایەن ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناوداران و هونەرمەندانی کوردستانەوە رێزیان لێگیرا.