رێكخراوێكی‌ جیهانی‌ توێژینەوە لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران و توركیە لە هەرێمی كوردستان دەكات

16:12 - 20 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ریكخراوی‌ جیهانیی‌ \"ئاشتیی‌ مەسیحی\"‌ بە ئامانجی‌ بە دیكیۆمینت كردنی‌ ناوچەكانی‌ سیدەكان و دەوروبەری‌ كە چەند ساڵێكە بەهۆی‌ تۆپبارانەكانی‌ حكوومەتی ئیسلامی‌ ئیران و فڕۆكە جەنگیەكانی‌ توركیا زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بەدواداچوون دەكات.

محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری‌ ناحیەی‌ سیدەكان، بە ماڵپەڕی (سبەی‌) راگەیاندووە: رێكخراوی‌ جیهانیی‌ ئاشتیی‌ مەسیحی‌ لە نزیكەوە‌ سەردانی بریندارەكان و زیان لێكەوتوانی‌ ئەو ناچانەیان كردەووە، كە ‌بەهۆی‌ بۆردومانەكانی دوو حكوومەتی ئێران و توركیە زیانیان بەركەوتووە.

وتیشی ئامانجیشیان لەو سەردانە بە دیكیۆمێنت كردنی‌ پێشێلكارییەكانی‌ مافی‌ مرۆڤە و دۆزینەوەی‌ رێگای چارەسەركردنیەتی،‌ لەژێر ناوی‌ نا بۆتوندوتیژی‌، وەفدەكەش‌ پێكهاتوون لە نوێنەری‌ هەریەك لە وڵاتانی‌ ئەمریكا، كانادا، سووئێد و هولەندا.

ناوبراو ئاماژەی‌ بەوەش كردووە، ئەو وەفدە لەو رێگەوە ویستوویانە، ئێش و ئازاری ئەو ناوچەیە بگەیەننە وڵاتانی دەرەوە و لە رێگەی نامیلكەیەكەوە هەمووی بڵاو بكەنەوە.

دەڤەری سیدەكان سەر بە قەزای چۆمانە لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان و زیاتر لە ٣٠٠ گوند پێكهاتووە و بەپێی ئاماری بەردەست بەهۆی بۆردومانەكانی توركیە و ئێرانەوە لە ساڵانی رابردوودا جگەلە زیانی مادی، هەتا ئێستا ٧٣ هاووڵاتیی كورد كوژراوە و ٨٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.