رێكخراوی مافی مرۆڤی كورستان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی مەدەنیی خەڵكی بۆكان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە
15:48 - 3 بانەمەڕ 2712
كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا داوای لە لێپرسراوانی قەزایی و ئینتزامی كرد كە ویست و داواكارییە مرۆیی و یاساییەكانی هاووڵاتییان ناڕازیی بۆكان لەبەرچاو بگرن.
دەقی بەیاننامەكە:
ویستی مرۆیی و یاسایی هاووڵاتییانی بۆكان لەبەرچاو بگیردرێت.
رووداوی دڵتەزین و هەژێنەری رفاندن و كوشتن و دەستدرێژی كردن بۆ سەر منداڵان و بەتایبەت كوژرانی سومەیە فەیزوڵڵاپوور ویژدان و ناخی هەر تاكێكی مرۆڤدۆست خەوشدار دەكات و كۆبوونەوەی ئیعترازیی خەڵكی شاری بۆكان دەرخەری هەستیاریی ئەم مەسەلەیە و هەروەها نیشانەی سەرنج راكێشانی بیروڕای گشتیی بۆ لای مافی ژیان و ئاسایشە و ئەم پرسە لە مادەی سێیەمی راگەیەندراوی جیهانیی مافی مرۆڤدا هاتووە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی هاودەردی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی ئەم رووداوە، داوا لە لێپرسراونی قەزایی و ئینتزامی دەكا هەتا ئەنجامدەرانی ئەم جینایەتە بۆ بیروڕای گشتی ئاشكرا بكەن و ویست و داوكارییە مرۆیی و یاساییەكانی هاووڵاتییانی بۆكان لەبەرچاو بگرن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
3ی بانەمەڕی 1391ی هەتاوی