رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەمەڕ دانی حوكمی ئیعدامی 5 لاوی ئەهوازی هۆشداری بە ئێران دا
13:06 - 20 رەشەمه 2711
كوردپا: رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەمەڕ ئەگەری جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی 5 لاوی عەرەبی ئەهوازی هوشداری دایە لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران.
ئەو هەڵوێستەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە حاڵێك دایە كە بنەماڵەی 5 لاوی عەرەبی خەڵكی ئەهواز بەهۆی نزیك بوونەوە بە كاتی جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی منداڵەكانیان لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە، داوایان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردبوو پێش بەو كردەوەیە بگرن.
بنەماڵەی: عەبدولڕەحمان حەیدەری، تەها حەیدەری، جەمشید حەیدەری، مەنسوور حەیدەری (ئەم چوار كەسە بران)، و ئەمیر مەعاوی لە سەردانێكدا بۆ دادگای ئەهواز پێیان راگەیەنراوە كە جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی ئەو 5 لاوە لە قۆناغی كۆتایی دایە.
بنەماڵەی 5 كەس لەو زیندانیە سیاسیانەی نیشتەجێی گەڕەكی \"ملاشیە\"ی ئەهواز لە ئەگەری ئیعدامی منداڵەكانیان نیگەرانیان دەربڕیوە و داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە كە پێشی پێ بگێرێت.
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا زەخت و گوشارێكی زۆر خراوەتە سەر هاووڵاتییانی عەرەب نشینی پارێزگای خووزستان و بەتایبەت چالاكانی سیاسی و مافی مرۆڤ و چەندین تێكهەڵچوونیش هاتە ئاراوە كە سەرەنجام سێ لاوی عەرەبی ئەهەوازی كوژران.