رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان نامەیەكی پێشكەش بە بانكیمۆن كرد
16:00 - 4 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لە بەرەبەری سەردانی لێپرسراوی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی بێلایەن (عدم تعهد) بۆ تاران نامەیەكیان پێشكەش بەو لێپرسراوە كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە بەشێك لەو نامەیەدا هاتووە، بەشداریتان لە كۆبوونەوەی شاری تاراندا ئەو دەرفەتەی بۆ ئێمە رەخساند هەتا پێتان بڵێین دزە و دەستێوەردانی هێندێ وڵاتی پێشێڵكەری مافی مرۆڤ لە شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، لایەنگرانی مافی مرۆڤ و بەتایبەتی لایەنگرانی كورد و ئێرانیی نیگەران و بێ هیوا كردووە.
لە نامەكەدا روو بە بانكیمون نووسراوە، پێشێل كردنی مافەكانی خەڵكی كوردستان و پێشێل كردنی مافی كەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەكان و قەومەكانی ئێرانی پشت گوێ خراون.
لە درێژەی نامەكەدا هاتووە، نیوەی حەشێمەتی ئێران لە نەتەوە پەراوێز خراو و كەمینە نەتەوە و زمانییەكان پێكهاتووە و یاسای بنەڕەتیی وڵات بە شێوەی فەرمی سەرجەم مافەكانی پێشێل كردوون.
رێكخراوی بەرگریی لە مافی كوردستان لەو نامەیەدا ئاماژەی بەوە داوە كە نەتەوەی كورد بەپێی رادەی حەشیمەت سێیەمین نەتەوەی ئێرانە، بەڵام ئەمە لە حاڵێك دایە بوون و شوناسی فەرهەنگی و زمانی ئەو خەڵكە لە بەرەبەری لەناوچوون دایە.
ئەو نەتەوە ساڵانێكە زۆڵم و زۆری دەكرێتە سەر و لە سەرجەم مافەكانی بێبەری كراوە و ئیزنی بەشداری لە بەڕێوە بردنی وڵاتی پێنەدراوە و حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كورد ئیزنی چالاكیی ئاشكرایان پێ نادرێت.
لە نامەكەدا داوا لە لێپرسراوی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوە، خەڵكی كوردستان و لایەنگرانی مافی مرۆڤی كوردستان چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە كە كۆڕی گشتیی و ناوەندەكانی مافی رۆڤ بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤە نەتەوەكان و كەمینە نەتەوە و مەزهەبیان لەبەرچاو بگرن و چاوەڕوانی ئەوە لە ئێوە دەكرێ كە پێش بە سەركوتی خەڵكی كورد و نەتەوەكانی دیكە بگیرێ.
هەروەها چەند نموونە لە پێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەو نامەیەدا خراونەتە روو:
ـ بەڕێوەبردنی بەربڵاوی ئیعدام و بەتایبەت ئیعدامی مێرمنداڵان و زیندانیانی سیاسی
ـ بەڕێوەبردنی ئەشكەنجەی جەستەیی و رۆحی لە گرتنگە و زیندان و بنكە ئەمنیەتییەكاندا
ـ درێژەپێدان بە هەڵاواردنە حقووقی و یاسایی و نایاساییەكان لە نێوان ژن و پیاودا
ـ بێبەریی بوونی كەمینە نەتەوەیی، قەومی و زمانییەكان لە مافەكانیان
ـ قەدەغە كردنی چالاكییە سیاسیی و مەدەنیی و رێكخراوە سینفی و خوێندكاریی و كرێكارییەكان و بەتایبەتی ژنان
لە كۆتایی نامەكەدا داوا لە ناوەندەكانی مافی مرۆڤی و هەروەها بانكیمۆن كراوە كە بایەخ بەو خاڵانە بدرێت و پێش بە پێشێل كردنی مافی هاووڵاتییان بگیردرێت.