كرێكارێكی كورد لە شاری نەغەدە گیانی لەدەست دا
14:49 - 27 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لە شاری نەغەدە كرێكارێكی كورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: رێكەوتی 25ی خەرمانان كرێكارێك بەناوی مستەفا فەرەج و خەڵكی شاری نەغەدە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست داوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش سێ كرێكاری دیكە بە ناوەكانی بەدیع عەبدوڵڵاهی تەمەن 27 ساڵ، سیروان عەبدوڵڵاهی و فەرهەنگ حەمیدی خەڵكی ئاوایی \"نەسەنار\"ی سەر بە سەوڵاوا بەهۆی رووداوی كارەوە لە شاری سنە گیانیان لەدەست دا.
لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ناوبەناو بەهۆی رووداوی كارەوە كرێكارانی كورد گیان لەدەست دەدەن.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، پێشتریش چەندین كرێكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی بەهمەن سەفەری تەمەن 34 ساڵ و خەڵكی گوندی \"گورگان\"ی سەر بە شاری كامیاران ـ واحید ئابادیان كرێكاری ئارماتۆر بەند و دانیشتووی گەڕەكی \"باخی شایگان\"ی مەهاباد ـ محەممەد ئەحمەدپوور تەمەن ٦٥ساڵ و خەڵكی سنە - نەبی میری ٦٥ساڵ و خەڵكی سنە ـ زانیار مورادی كرێكاری بیناسازی، لە جادەی ساحیلیی سنە ـ فەتحوڵڵا سوهرابی تەمەن ٦٠ ساڵ ـ غاڵب زارعی ـ سەلاح قاسمی، تەمەن 35 ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی \"مسكن مهر\" ـ عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی \"میلان\"ی سەر بە شاری ماكۆ و كرێكار لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر و عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز كرێكار لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.
چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕە دان، ئیمەنی نەبوون و ناستاندارد بوونی كەرەستەكانی كار یەكێك لە هۆكارەكانی گیان لەدەست دانی كرێكارانە و لەلایەكی دیكەشەوە بیمە نەكردنی كرێكاران لە كاتی رووداوی وەك بریندار بوون یان مردندا كێشە بۆ بنەماڵەكانیشیان دێتە پێش.