كرێكارێكی كورد لە كرماشان بەهۆی بەرق گرتووییەوە گیانی لەدەست دا
13:24 - 19 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: كرێكارێكی كوردی خەڵكی گوندێكی سەر بە شاری سەوڵاوا لە شاری كرماشان بەهۆی بەرق گرتووییەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فەرهەنگ حەمیدی كوڕی فەیزوڵڵا و خەڵكی ئاوایی \"نەسەنار\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا كەلە شاری كرماشان كرێكاری بیناسازی بووە، رێكەوتی 18ی گەلاوێژ بەهۆی بەرق گرتوویی لە رێگای باڵابەرەوە، گیانی لەدەست داوە.
فەرهەنگ حەمیدی تەمەن 30 ساڵ و خاوەن ژن و منداڵ بووە و بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی سەرقاڵی كرێكاری بووە.
تەرمی ئەو كرێكارە كوردە رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە.
لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ناو بەناو بەهۆی رووداوی كارەوە كرێكارانی كورد گیان لەدەست دەدەن.
چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕە دان، ئیمەنی نەبوون و ناستاندارد بوونی كەرەستەكانی كار یەكێك لە هۆكارەكانی گیان لەدەست دانی كرێكارانە و لەلایەكی دیكەشەوە بیمە نەكردنی كرێكاران لە كاتی رووداوی وەك بریندار بوون یان مردندا كێشە بۆ بنەماڵەكانیشیان دێتە پێش.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 19 كرێكاری كورد بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە، لەلایەكی دیكەشەوە بەهۆی گیروگرفت و كێشەوە هەتا ئێستا چەندین كرێكاری دیكەش دەستیان داوەتە خۆكوژی و كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراوەتەوە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیتر بێت.