كرێكارێكی دیكە لە شاری سنە بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا
13:39 - 2 بانەمەڕ 2712
كوردپا: كرێكارێكی دیكە لە شاری سنە بەهۆی رووداوی كارەوە بە توندی بریندار بووە و لە ئەنجامدا بەهۆی خوێنڕێژی لەرادەبەدەر گیانی لەدەست دا.
ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، فەتحوڵڵا سوهرابی تەمەن 60 ساڵ چەند رۆژ لەمەوبەر بەهۆی داڕووخانی دیوار لە گەڕەكی \"تەپەی كەرباسی\"ی شاری سنە بە توندی بریندار بووە و دوای سێ رۆژ بەهۆی قووڵییی برینەكەی و خوێنڕێژیی زۆر گیانی لەدەست دا.
پێشتریش سەلاح قاسمی، تەمەن 35 ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی \"مسكن مهر\" لە شاری شنۆ بەهۆی كەوتنە خوار لە نهۆمی سێیەمی یەكێك لەو بینایانە گیانی لەدەست دا.
ماوەیەك لەمەوبەریش كرێكارێكی دیكەی كورد بەناوی عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی \"میلان\"ی سەر بە شاری ماكۆ لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر گیانی لەدەست دا و هەروەها كرێكاری دێكەش بەناوی عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز لە كاتی كار كردن لە گوندی مەڵقەرەنی لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی تەقینەوەی كانگای بەرد لە كاتی كار كردندا گیانی لەدەست دا.
كرێكارانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان لە كەرتە بچووكەكانی كار بەهۆی بێبەش بوون لە مافی بیمە و خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی كار پاش رووداوی كار، هیچ مافێكیان پێنادرێت كە ئەمەش یەكێكە لە گرفتەكانی كرێگاران لە كوردستان.