كرێكارانی كوردی رێگای شەمەندەفەری مەهاباد بەهۆی نەدانی مووچە مانیان گرت
17:04 - 1 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كرێكارانی كوردی هێڵی ئاسنی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بەهۆی نەدانی مووچەی چەند مانگەیان مانیان لە كار كردن گرتووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەك لەو كرێكارە كوردانەی كەلە هێڵی ئاسنی شەمەندەفەر كار دەكەن ماوەی چەند مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هەر بەو هۆیەوە یەك حەفتەیە لە كار كردن خۆیان بواردووە.
ئەو هێڵە هەر دوو پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا پێكەوە دەبەستێتەوە و بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباددا تێپەڕ دەبێت.
لە ناوچەكانی دیكەی كوردستانیش كۆمپانیا بەڵێندەرەكان دوای كار پێكردن بە كرێكارانی كورد خۆیان لە دانی مووچەكانیان دەبوێرن.
ماوەیەك لەمەوبەریش نزیك بە300 كرێكاری كوورەخانەكانی \"ساروقامیش\"ی سەر بە شاری بۆكان بەهۆی كەمیی مووچە و نەدانی مووچە و كێشە لەگەڵ خاوەنكاران دەستیان دابوویە ناڕەزایەتی.
لە دێژەی مانگرتنی كرێكاراندا ماڵپەڕی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردبووە، 50 كرێكاری بەشی تونەیلی بەنداوی ئازاد لەسەر جادەی مەریوان ـ سنە بەهۆی پێنەدانی حەوت مانگ مووچەیان، مانیان گرتووە.
هەمان سەرچاوە لە درێژەی راپۆرتەكەیدا نووسیویە، بەنداوی ئازاد كە لەژێر چاوەدێریی \"جیهادی گەشەی شیركەتە زنجیرەییەكان\"دایە ماوەی حەوت مانگە هیچ مووچەیەكی بە كرێكارەكانی بەشی تونیلی ئەو بەنداوە نەداوە و ئەوانیش لە ناڕەزایەتی بەم مەسەلەیە و كەشی زاڵی دژە كرێكاری، لە رێكەوتی 8ی جۆزەردان دەستیان داوبووە مانگرتن.