كرێكارانی شارەوانیی كرماشان لەمافەكانیان بێبەرین
15:09 - 3 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: شۆرای شاری كرماشان پشتیوانی لە هەقدەست و مووچەی چەند مانگەی كرێكارانی شارەوانی ناكات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كرێكارانی رۆژكار (روز مزد)ی شارەوانی كرماشان هیچ كام لە پەسند كراوەكانی شۆرای ئیسلامیی ئەو شارە نایانگرێتەوە و دوو مانگیشە هیچ هەقدەستێكیان وەرنەگرتووە.
خوسرەوە زەڕئەفشانی یەكێك لە ئەندامانی شۆرای شاری كرماشان وتوویەتی: هێندێكار و پڕۆژە كەوتۆتە سەر شانی ئێمە كەلە چوارچێوەی دەسەڵاتی شۆرای شاردا نییە.
ئەو ئەندامەی شۆرای شاری كرماشان باسی لە پەسند كردنی بودجەیەكی ٧٠ ملوێن تمەنی كردووە و بە هەواڵدەریی فارسی وتووە ئەو پەسند كراوانە پێوەندییان بە پرسەكانی دەرەوەی كاروباری شار هەیە و زۆر گرینگ نین و ژمارەیەك لە پەسند كراوەكانیش لە بەرژەوەندی خەڵكدا نین.
ئەو قسانە لەحاڵێكدان كە رۆژی رابردوو بەرپرسی دادگوستەری ئوستانی كرماشان لەمەڕ مانگرتنی كرێكاران هوشداری دابوو.
دوو رۆژ لەمەوبەر ١٧٠ كەس لەكرێكارانی رۆژكاری شارەوانی كرماشان بە هۆی وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی حكوومەتی سكاڵەكەیان بردوویە دەفتەری هەواڵدەریی ئیسنا.
ئەو كرێكارانە لە شیركەتی\" پارس شایان باختر\"دا كار دەكەن و ئەو شیركەتە رایگەیاندووە ئەگەر شارەوانی رەزامەند بێت، ئێمە پارەی كرێكاران دەدەین.