كرێكارانی بەنداوی داریان 7 مانگە مووچەیان پێنەدراوە
20:17 - 25 رێبەندان 2711
كوردپا: كرێكارانی خۆجێی بەنداوی داریانی پاوە بەهۆی كەمتەرخەمیی بەرپرسانی شیركەتی \"كولهام\" كە حەوت مانگە مووچەیان پێنەدراوە، لە نووسینگەی ئەو شیركەتە دەرگیر بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە پاوە، بەرپرسانی ئەو كۆمپانیا بەڵێندەرە جیا لەوەی كە حەوت مانگە مووچەیان بە كرێكارانی بەنداوی داریان نەداوە، كرێكارە خۆجێییەكانیان دەركردووە و خەریكن كرێكاری ناخۆجێی بۆ ئەو بەنداوە دێنن.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا نووسیویە، تێكهەڵچوونی نێوان كرێكاران و لێپرسراوانی بەنداوی داریانی پاوە رۆژی بیست و دووەمی رێبەندان رووی داوە.
پێشتریش خەڵكی گوندی داریان چەندین جار بە شێوەی زارەكی و بە نووسراوە بە نیسبەت تەقاندنەوەی كانە بەردینەكان كە بۆ پێكهێنانی ئەو بەنداوە ئەنجامی دەدەن، لەلایەن لێپرسراوانی شیركەتی \"كولهام\" ئیعترازیان كردبوو.
بە وتەی دانیشتوانی خەڵكی ناوچەكە، تەقینەوە بەهێزەكانی ئەو بەنداوە هەتا ئێستا چەندین جار بۆتە هۆی لەبار چوونی چەندین ژنی دوگیان و ترس و دڵەڕاوكێلەناو خەڵك و بەتایبەت منداڵان.