كرێكارانی بەنداوی خاكیی "زێویە"ی كامیاران 4 مانگە مووچەیان پێنەدراوە
17:18 - 2 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: نزیك بە 100 كرێكاری بەنداوی خاكیی \"زێویە\" لە كامیاران ماوەی 4 مانگە لەلایەن لێپرسراوانەوە مووچەیان پێنەدراوە.
بەپێی هەواڵی \"كۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان\" نزیك بە 100 كرێكاری بەنداوی خاكیی زێویە لە نزیك كامیاران ماوەی 4 مانگە مووچەیان پێنەدراوە.
بەنداوی خاكیی زێویە لە 20 كیلۆمیتریی باكووری رۆژئاوای كامیاران هەڵكەوتووە و لە ساڵی 1384ەوە ئەو پڕۆژەیە بە بەڵێندەریی \"شیركەتی جیهادی نەسر\" دەستی پێكردووە.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پڕۆژەی سازكردنی بەنداو (خاكی و بتونی) لە پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران و بەتایبەت \"پارێزگای كوردستان\" بە شێوەیەكی بەربڵاو دەستی پێكردووە و تەنیا لەم پارێزگایە زیاتر لە 10 بەنداو لە حاڵی ساز كردن دان.
بە وتەی چالاكانی كرێكاری و ماڵپەڕی رێكخراوە كرێكارییەكان رەوشی ژیان و مووچەی كرێكارانی كورد لەو بەنداوانە لە دۆخێكی خراپ دایە و شەپۆلی لەكار دەركردنیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێكردووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا تەنیا لە دوو بەنداوی ژاوە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و بەنداوی \"داریان\" لە دەورووبەری پاوە 280 كرێكاری كورد لەسەر كار دەكراون.