كرێكارانی كارگەی \"فولاد زاگروس\"ی قوروە لە بەردەم مەجلیسی ئێران كۆبوونەوە
14:40 - 19 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: نزیك بە سەد كرێكاری كارگەی فوولاد(پۆڵا)ی زاگرۆس جارێكی دیكە لەبەردەم بینای وەزارەتی كار و مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری دەستەبەربوونی مافەكانیان بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوابەدوای راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی كارگەی فوولاد زاگرۆس و ناساندنی ٣٥ كرێكاری ئەو كارگەیە بە \"بیمەی بێكاری\"، سەد كرێكار وەكوو نوێنەری كرێكارانی كارگەی زاگرۆسی قوروە لە بەردەم وەزارەتی كار و مەجلیس كۆبوونەوە.
ئەو كرێكارانە رۆژی شەممە رێكەوتی ١٨ی گەلاوێژ، یەكەم جار چوونەتە بەردەم وەزارەتی كار و دوای ئەوەی هیچ وڵامێكیان وەرنەگرتووە، روویان كردۆتە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەشاری تاران، ئەمەش لەحاڵێكدا بووە كە مەجلیس لە پشوودا بووەو كەس بە هانای داواكارییەكانیانەوە نەچووە.
ئەوە سێیەم جارە كە كرێكارانی كارگەی \"فوولاد زاگروس\"ی شاری قوروە بە هۆی دواكەوتنی هەقدەست و مووچەكانیان لە بەردەم ناوەندە دەوڵەتییەكانی ئێران لەشاری تاران كۆدەبنەوە.
مانگی خەرمانانی ساڵی پێشووش نزیك بە ٢٠٠ كرێكاری ئەو كارگەیە لە بەردەم \"بەیتی رەهبەری\"، مەجلیس و وەزارەتی كار بۆ ماوەی چەندین رۆژ كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.
مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٢ بەرپرسانی كارگەی زاگرۆس لەكۆی گشتیی ٢٨٥ كرێكار، ٢٣٥ كرێكارییان كە هەركامیان پێشینەی ١٠ هەتا ٢٣ ساڵ كاركردنیان هەبوو لەسەر كار دەركردبوو، کە دواتر ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
ساڵی ١٣٩١یش بەرپرسانی كارگەی فوولادی زاگرۆسی كوردستان ٦٢ كرێكاری خۆجێیی ئەو كارگەیەیان لەسەر كارەكەیان دەركردبوو.
لەحاڵی حازردا كێشەیەك كە بەرۆكی كرێكارانی ئەو كارگەیەی گرتۆتەوە، بڕیاری هەڵوەشاندەوەی كارگەكە لەلایەن لێژنەی دەستنیشانكراوی وەزارەتی كارەوەیە و لەو بارەیەوە لێژنەكە تەنیا ٣٥ كرێكاری بە \"بیمەی بێكاری\" ناساندووە.
كرێكارانی ناڕازی وێڕای بە نایاسایی لەقەڵەم دانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو كارگەیە، خوزایاری ئەوەش بوون كە دەبێبیمەی بێكاری سەرجەم كرێكاران بگرێتەوە.
لە ئەگەری داخستنی یەكجارەگی كارگەی تواندنەوەی ئاسنی زاگرۆس، نزیك بە ٢٦٠ بنەماڵە نان بڕاو دەبێت.