كرێكارانی كارگەی زاگرۆسی قوروە بۆ جاری دووهەم لەبەر دەم مەجلیسی ئێران كۆبوونەوە
14:26 - 6 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی كوردپا: كرێكارانی لەسەر دەركراوی كارگەی \"فولاد زاگروس\"ی قوروە دوای ئەوەیكە داواكارییەكانیان هیچ ئەنجامێكی لێنەكەوتەوە، جارێكی دیكە لەبەر دەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێكهێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 5ی خەزەڵوەر ژومارەیەكی بەرچاو لە نوێنەری كرێكارانی كارگەی زاگرۆس بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە جێبەجێنەكرانی داواكارییەكانیان و هەروەها دانی بەڵێنی بێبنەما لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، ئەو كۆبوونەوەیان پێکهێناوە.
كۆبوونەوەكە كێشایە رۆژی دووهەم نوێنەرانی كرێكارانی كارخانەی زاگرۆس دوای ئەوەیكە رێكەوتی ٥ی خەزەڵوەر هیچ وڵامێكیان وەرنەگرتۆتەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە\" درێژەییان بە كۆبوونەوە ناڕەزایەتییەكە داوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بڕیار بوو بەرپرسی گشتیی كارخانەی زاگرۆس مووچەی چەند مانگەی كرێكاران بدات و كارخانەكەش بكاتەوە.
كرێكاران رایانگەیاندووە، لەو دوو رۆژەدا هیچ كام لەبەڵێنییەكانی بەرپرسانی كارخانە و کاربەدەستانی مەجلیس وەدیی نەهاتووە.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی ئیلنا بڵاوی كردبۆوە، ئەو كرێكارانە كە ژومارەیان ١٧٠ كەس دەبوو، خوازیاری وەرگرتنی مووچە و حەقدەستەكانیان بوون و هەروەها داوای قەرەبوو كردنەوەی ئەو خەسارانەی كە بەریان كەوتووە، كردووە.
پێشتریش لە رێكەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠٠ كەس لەو كرێكارانە لە بەر \"دەفتەری بەیتی رێبەری\"ی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و مەجلیس كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنابوو.
دوابەدوای ئەو كۆبوونەوەیە بەرپرسانی پێوەندیدار بەڵێنیی بە دواداچوون و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بە كرێكارانی ناڕازی دابوو.
مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ زیاتر لە ٢٣٠ كرێكاری كوردی كارگەی زاگرۆس لەشاری قوروەی سەر بە ئوستانی كوردستان لەکاتێکدا کە مووچەی سێ مانگیان پێ نەدرابوو، لەلایەن خاوەن كارەكانیانەوە لەسەر کار دەرکران.
ئەو كرێكارانە بەمەبەستی بەداوداچوون و وەرگرتنی مافەكانیان هەتا ئێستا چەندین كۆبوونەوەیان لەبەردەم ئیدارەی كاری شارستانی قوروە و ئوستانداریی شاری سنە پێکهێناوە.
كرێكاری لەسەر كار دەركراوی كارگەی \"زوب آهن\"ی زاگرۆس سەرجەمیان پێشینەی ١٠ هەتا ٢٣ ساڵ كاریان لەو كارخانەیەدا هەبووە.