٨٥ كرێكار لە شاری دێگولان ماوەی ٢ مانگە مووچەیان پێنەدراوە
18:43 - 13 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: نوسینگەی \"ئێران خودڕەو\" لە شاری دێگولان و شیركەتی \"لەبەن دووشی غەرب\" (بفرین) بە بیانووی جۆراوجۆرەوە لە دانی مووچەی كرێكارەكانیان خۆ دەبوێرن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی یەكیەتیی ئازادی كرێكاران، یەكێك لە نووسینگەكانی \"ئێران خودڕەو\" لە شاری دێگولان بۆ ماوەی ٢ مانگە مووچەی كرێكارەكانی خۆی نەداوە.
ئەو نووسینگەیە ٢٥ كرێكاری هەیە كە بە وتەی یەكێك لەو كرێكارانە سەرەڕای بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان هیچ ئاكامێكی نەبووە و هەروەها راشیانگەیاندووە كە ئەگەر هەتا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر مووچەكانیان پێنەدرێت، مان دەگرن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوش داوە لەلایەكی دیكەوە شیركەتی \"لەبەن دووشی غەرب\" (بەفرین) یەكێك لە بەرهەمهێنەرانی شیرەمەنی لە پارێزگای كوردستان هەڵكەوتوو لە سەر رێگای سنە بۆ دێگولان، ماوەیەكە بە بیانووی ئەوەی كە توانای دابین كردنی پارەی سووتەمەنی و وزەیان نیە، كاتی دانی مووچەی كرێكارەكانیوەدوا دەخات و هەموو مانگێك كرێكارەكانی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەبێ مافی بیمە و مووچە دەنێرێتە مورەخەسی.
٦٠ كرێكار بە شێوەی گرێبەستی لەو شیركەتە كار دەكەن و ماوەی ٢ مانگە مووچە و جێژنانەیان پێنەدراوە.
بە وتەی یەكێك لە كرێكارانی ئەو شیركەتە، ئازار و ئەزیەتی كرێكاران بۆتە هۆی ئەوەی كە لەم مانگەدا ٥ كەس لە كرێكارانی ئەو شیركەتە بە ناچاری كارەكانیان بەجێ بێڵن.
لەلایەكی دیكەشەوە پێشتر كرێكارانی شیركەتی ئەندازیاریی \"تارا\"ی دەشتی بێڵەواری کامیاران لە ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچەی 5 مانگی خۆیان لە بەرامبەر نووسینگەی ئەو شیركەتە لە گوندی \"باتمان\" دەستیان دایە كۆبوونەوەیەكی ئیعترازی.
هەروەها كرێكارانی شیركەتی \"جەهادی گەشە\" لە بەنداوی \"ئازاد\"، هەڵكەوتوو لە ئاوایی \"بنیە\"ی سەر بە بەخشی \"كەڵاتەرزان\"ی شاری سنە بەهۆی نەدانی مووچە و جێبەجێ نەكردنی داخوازییەكانیان هێشتا لە مان گرتن دان.