رۆڵی كوردانی سووریە لە شۆڕشی نوێی ئەو وڵاتەدا
00:06 - 9 رەشەمه 2711
كوردپا: چالاكانی سیاسی و چاوەدێران لەو باوەڕە دان سەرەڕای تۆمەتبار كردنی كوردانی سووریە بە بەشداری نەكردن لە شۆڕش، رۆڵی كارایان گێڕاوە و دژایەتیی دێرینی خۆیان لەگەڵ حكوومەتی بەشار ئەسەد نوێ كرۆدتەوە.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت لە راپۆرتێكدا پڕژاوەتە سەر رۆڵی كوردەكانی سووریە لە خۆپیشاندانە ئێعترازییەكانی ئەو وڵاتە و نووسیویە: \"كوردانی سووریە دەسەڵات بە گرتنە بەری سیاسەتی ستەمی نەتەوەیی و هەڵاواردنی رەگەزی تاوانبار دەكەن، چونكە دژایەتی و پێكدادانی كورد و حكوومەتی سووریە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1362 كاتی بە دەستەوە گرتنی دەسەڵاتی حیزبی بەعس\".
چالاكانی كوردی سووریە لەو باوەڕە دان حكووومەتی سووریە هەر لە سەرەتاوە ئەوانی لە خوێندن و نووسین بە زمانی كوردی بێبەش كردووە و بە شێوەی سیستماتیك لە دەسەڵات پەراوێزی خستوون، لە نێ,ان ئەوان و عەرەبدا دووبەرەكێ ناوەتەوە و هەزاران كەسیان لە بوونی ناسنامە بێبەشن.
هەر لە سەردەمی دەسەڵاتی حافز ئەسەدەوە سەدان كورد بەهۆی ئیعتراز بە سیاسەتی هەڵاواردنی رەگەزی و نەتەوەیی حكوومەت خراونەتە زیندانەكانەوە و هەروەها بەشێكی زۆریشیان لە راپەڕینەكان لە ساڵانی 2004، 2008 و 2010 سەركوت و كراون و گیانیان لەدەست داوە.
سەرەڕای ئەوەی كە بەوە تاوانبار دەكرێن كەلە شۆڕشی نوێی ئەو وڵاتەدا بەشداری ناكەن، بەڵام بەڵگەی بەردەست ئەوە دەسەلمێنن كە كوردەكان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا رۆڵی بەرچاویان هەبووە و بۆ ئەو مەبەستەش نرخیان داوە.
چالاكانی كورد ئەوە پشت راست دەكەنەوە كە حكومەتی سووریە لە هەوڵی ئەوە دایە بە دانی پارە و ئیمكانات بە رێبەرانی كوردی سووریە ئەوان لە ناڕازی و خۆپیشاندەران داببڕێت.
سەرچاوەی دژبەرانی حكوومەت حەشیمەتی كوردانی سووریە بە 5 میلیۆن لە قەڵەم داوە كە دەكاتە 20% حەشیمەتی ئەو وڵاتە. زۆربەیان لە پارێزگاكانی، حەسەكە، كووبانی، عەفرین، حەڵەب و قامیشلوو و هەروەها دەورووبەری دیمەشق و رەقە نیشتەجێن.
چالاكانی كورد لەو باوەڕە دان هەر لە سەرەتای شۆڕشی نوێی سووریەوە 15 كەس لەو 35 كەسەی كەلە خۆپیشاندانە ئیعترازییەكان دەستبەسەر كراون، لە هاووڵاتییانی كورد بوون و هەروەها خوێندكارانی كورد رۆڵێكی بەرچاویان لە رێكخستنی ناڕەزایەتییەكانی زانستگای حەڵەب هەیە.
تیرۆری كەسانێكی وەكوو: مەشعەل تەمۆ، حوسێن بەرهەك و دوكتور شێرزاد حاج رەشید، سێ كەسایەتی و رێبەری كورد، بەڵگەیەكن بۆ بەشداریی كورد لە شۆڕشی نوێی سووریەدا.
بە وتەی دژبەران لە سەرەتای شۆڕشی نوێی سووریەوە هەتا ئێستا لە پارێزگای حەسەكە 25، لە عەفرین 8 كەس، لە دیمەشق 5 كەس لە هاووڵاتییانی كورد بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە بوونەتە قوربانی و هەروەها 287 كەسی دیكەش لە پارێزگای حەسەكە و 98 كەس لە دیمەشق دەستبەسەر كراون.
كوردانی سووریە لە مەیدانی جووڵانەوەدا خاوەن 14 حیزب و لایەنی سیاسیی دژبەری حكوومەتن كە بەشێكی زۆریان لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و لە مانگی رابردوودا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی پێكهێنانی \"ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە\"یان راگەیاند و سەرقاڵی رێكخستنن.