رۆژین محەممەدی چالاكی مافی مرۆڤی كورد ئازاد كرا
15:58 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: رۆژین محەممەدی وێبلاگ نووس و چاڵاكی مافی مرۆڤی كورد دوای زیاتر لە 20 رۆژ دەستبەسەر كران بە دانانی وەسیقە ئازاد كرا.
ئەو وێبلاگ نووس و خوێندكارەی بواری پزیشكی لە رێكەوتی 30 خەزەڵوەر لەلایەن دادسەرای زیندانی \"ئێوین\"ەوە بانگهێشت و دواتریش دەنێردرێتە زیندانی ئێوین.
رۆژین محەممەدی رۆژی 23ی خەزەڵوەر لە فڕۆكەخانەی تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر دەكرێت و دوای راگرتنی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ئازاد دەكرێ، بەڵام جارێكی تر رێكەوتی 30ی خەزەڵوەر بانگهێشت و دەستبەسەر دەكرێتەوە.
رۆژین محەممەدی بە دانانی وەسیقەی 100 میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد كراوە.
ماڵپەڕی\"كمیتە گزارشگران حقوق بشر\" بڵاوی كردەوە، تاوانی ئەو كچە كوردە وێبلاگ نووسە \"هەوڵدان بە دژی تەناهیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، پێكهێنانی كۆڕ و كۆبوونەوە و چالاكیی مافی مرۆڤ\" راگەیەنراوە.