رۆژی پاک و چالاکیی ژینگە پارێزی لە شاری پاوە + وێنـــە

15:53 - 4 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای دژایەتیی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، \"کۆمەلەی خەڵکیی پیشگیریی لە ئێعتیاد\"ی شاری پاوە، بە هاوکاریی هاوڵاتییانی ئەو شارە، یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارەیان خاوێن کردەەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ سەرەڕای دژایەتیی هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیلاعات، \"کۆمەڵەی پیشگیری لە ئیعتیاد\"ی شاری پاوە بە هاوکاریی ژێنگە دۆستانی ئەو شارە، سەیرانگەی \"بید میری\"ی ئەو شارەیان خاوێن کردەوە.

بریاربوو چالاکیی رۆژی \"پاک\" لە ٣١ی بانەمەڕدا بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی باران بارین بۆ رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ دواخرا.

\"12885.jpg\"
هەروەها پاش خاوێن کردنەوەی ئەو سەیرانگەیە، کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد و هاووڵاتییانیان بۆ ئەنجامدانی چالاکیی لەم چەشنە هان دا و دڵگرم کرد.

ئەم هەڵوێستەی کۆمەڵەی پێشگیریی لە ئێعتیادی شاری پاوە، سەرەتا لەگەڵ دژایەتیی ناوەندە ئەمنیەکانی شاری پاوە بەرەوڕوو بوویەوە، بەڵام بەهۆی پێداگریی ئەو چالاکانە ئیدارەی ئیتلاعات نەیانتوانی رێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییە بکات.

لەلایەکی دیکەوە هێزە ئەمنیەکان هەوڵیان‌دا کە ژنان لەو چالاکییەدا بەشدار نەبن کەئەم هەوڵەش هیچ ئاکامێکی لێنەکەوتەوە.

ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پێکهاتنی هەر چەشنە ئەنجومەن و رێکخراوی خەڵکی، کە سەرجەم چین و توێژەکانی تێدا بەشدار بن، دژایەتی دەکەن کە ئەم سیاسەتە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەشێوەی سیستماتیک پەیڕەو دەکرێت.
\"12887.jpg\"

\"12890.jpg\"

\"12889.jpg\"

\"12888.jpg\"