رۆژی جیهانیی زمانی دایكی و بۆچوونی سێ خاوەن را
13:47 - 30 رێبەندان 2711
كوردپا: رێكەوتی 2ی رەشەممە (21ی فێوریە) لە ساڵی 1378 لەلایەن یۆنسكۆوە وەك رۆژی جیهانیی \"زمان دایك\" ناودێر كراوە و كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەهۆی گرینگیی ئەم پرسەوە ساڵی 1386وەك رۆژی جیهانیی زمانی دایكی بە فەرمی رایگەیاند.
لە پاش ساڵی 1330ـەوە، خەڵكی بنگلادش هەموو ساڵێك 2ی رەشەممە وەك رۆژێكی فەرامۆش نەكراو و وەبیر دێننەوە و وەك رۆژی شەهید ناودێریان كردووە.
ئەو رووداوەی كە بووە هۆی ئەوە كە رۆژی 2ی رەشەممە وەك رۆژێكی چارەنووس ساز ناودێر بكرێت بریتی بووە لەوەی كە: لە ئاگوستی ساڵی 1325 وڵاتێك كە ئێستا بە پاسكتان ناسراوە لە دوو هەرێمی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی پێكهاتبوو كە هەرێمە رۆژهەڵاتییەكەی كەمایەتییەكی بەنگالیی تێدا دەژیا و لەلایەن پاكستانەوە زمانی ئۆردوو كرا بە زمانی فەرمیی وڵات و بووە هۆی ناڕەزایەتیی بەنگالییەكان.
بۆیە بەنگالییەكان و بەتایبەت توێژی خوێندكاران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەم بۆنەوە وەڕێخست و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی پاكستانەوە كۆمەڵێك لە خوێندكاران كوژران و هەواڵی مەرگی ئەو خوێندكارانە بووە هۆی جموجۆَلێكی بەرین كە بەهۆی پشتیوانی لە زمانی زگماكیی خۆیان راپەڕیبوون.
پاشان 2ی رشەەمە بووە هۆكار و هاندەرێك بۆ سەربەخۆیی هەرێمی رۆژهەڵاتی پاكستان كە هەمان بنگالییەكان بوون و وڵاتی بەنگلاشیان پێكهێنا و پاش ئەو وڵاتەش وڵاتانی ئەمریكا، چین، بریتانیا، كانادا و هیند و چەندین وڵاتی دیكەش ئەم رۆژە بەرز راگیرا و یادی كرایەوە.
لە جیهاندا روودا، كارەسات و بۆنەی زۆر رووی داوە كە ئەنجامەكەی بۆتە هۆی وشیاری یان داچڵەكانی دانیشتوانی جیهان و رۆژێكی بەناوەوە ناودێر كراوە، رۆژەكانی جیهانییەكانی وەك: خوێندەواری، ژنان، منداڵان، بنبڕ كردنی هەڵاواردنی رەگەزی، رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگە كە دیاری كردنی رۆژی 2ی رەشەممە (21ی فێوریە)ش وەك رۆژی جیهانیی زمانی دایك یەكێك لە پرسە گرینگەكانە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە بەرەبەری ئەم رۆژە و لەبەر گرینگیی ئەم بابەتە و بە مەبەستی تاوتوێی زیاتری ئەم پرسە گرینگە و پێوەند دانی بە زمان و كۆمەڵگای كوردییەوە، زنجیرە زتووێژێكی لەگەڵ سێشارهزای زمانی كوردی پێكهێناوە كە بریتین لە:
1 ـ دوكتور هۆگر مەحموود فەرەج، پڕۆفیسۆری یاردەدەر و مامۆستای زمانی كوردی لە زانستگای سلێمانی.
2 ـ مەسعوود بابایی، نووسەر و شارەزای زمان و خاوەن بڕوانامەی لیسانسی زمانی كوردی لە زانستگای سەلاحەدین.
3 ـ دوكتور محەممەد مەحوی، مامۆستای زمانی كوردی لە زانستگای سلێمانی
لە رۆژانی داهاتوودا و ناو بەناو دەقی ئەو سی دیمانەیە لە بەشی وتووێژی ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکەینەوە.