رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان+وێنە

15:11 - 3 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزی و خاوێن کردنەوەی سروشت و سەیرانگەکانی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژینگەپارێزیی شارەکانی پاوە، بۆکان و سەلاسی باوەجانی ژینگەی شارەکەیان خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ سەیرانگەی ویمیر لە شاری پاوە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی سەربە ئەنجومەنە چالاکەکانی ئەو شارەوە، لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە.

\"19522.jpg\"
ئەو چالاکی خاوێن کردنەوەیە، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زەویی پاک بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک لە NGO و ئەنجومەنە فەرهەنگی‌یەکانی شاری پاوە بە دروشمی \"ئێمەش ئاوێتەی کۆڕی ژینگەپارێزان بووین\" بەشدارییان کرد.

لەلایەکی دیکەوەو بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زەویی پاک کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری بۆکان لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا کە سەیرانگەی \"کێوە رەش\"ی شاری بۆکان خاوێن کرایەوە، بە دروشمی \"لە داوێنی سروشت زبڵ و پاشماوە فڕی نەدەین\" رێکخرابوو.

\"19523.jpg\"
شادی قادری یەکێک لە رێکخەرانی ئەو چالاکییە، ئامانج لە بەڕێوە بردنی ئەو چالاکییەی بۆ فەرهەنگسازی و برەودان بە فەرهەنگی پاراستنی ژینگە و سروشت گەڕاندۆتەوە.

شارستانی سەلاسی باوەجانیش لەو چالاكیانە بێبەریی نەبووە و چالاكانی ژینگەپارێزی شارەكەیان لەبوونی ئاشغاڵ و پاشماوەكان خاوێن كردۆتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا رێوڕەسمێكیش بە بەشداریی لێپرسراوانی شارەكە و بەرپرسی ئیدارەی ژینگەپارێزی بە بۆنەی رۆژی جیهانی زەوی پاك بەڕێوە چووە.

رۆژی جیهانیی زەویی پاک، ساڵی ١٩٦٩ (١٣٤٨ی هەتاوی) لەلایەن چالاکێکی ئاشتی‌یەوە بەناوی \"جان مەک کانل\" لە کۆبوونەوەی یونسکۆدا پێشنیار و لەلایەن سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسند کرا و هەنووکە لە زۆربەی وڵاتاندا رۆژی ٢٢ی ئاوریل بەرامبەر بە ٢ی بانەمەڕ رێز لە سروشت و ژینگە دەگیرێت و چالاکیی ژینگەپاریزی بەڕێوە دەچێت.
\"19521.jpg\"

\"19527.jpg\"

\"19528.jpg\"

\"19529.jpg\"

\"19546.jpg\"

\"19548.jpg\"

\"19544.jpg\"

\"19545.jpg\"

\"19547.jpg\"