رۆژنامەی "ئاراز" ئامادەی بڵاوکردنەوەی بابەت بە زمانی کوردی نییە

18:10 - 30 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: رۆژنامەی ئاراز پاش ساڵ و نیوێک لە چاپ و بڵاو کرانەوە، هەتا ئێستا لە بڵاو کردنەوەی بابەت و نووسراوە بە زمانی کوردی خۆی بوراردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری رۆژنامەی \"ئارازی ئازەربایجان\" لە ماوەی نزیک بە لە ساڵ ونێوک لە دەرچوونی یەکەم ژومارەی ئەو رۆژنامەیە، رێگرییان لە بڵاو کردنەوەی بابەت بە زمانی کوردی کردووە.

\"10810.jpg\"
رۆژنامەی ئاراز سەرەتا بڕیار بوو بە ٣ زمانی کوردی، فارسی و ئازەری لە پارێزگای ورمێ چاپ و بڵاو نێتەوە، بەڵام لە کاتی دەرچوونی یەکەم ژومارەی لە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ساڵی رابردوەوە هەتا ئێستا سەرەڕای پێداگری‌ و بەدووداچونی نووسەرانی كوردی شاری ورمی، حازر بە چاپ‌ و بڵاو كردنەوەی بابەت بە زمانی كوردی نەبووە.

ئەوە لە کاتێک دایە بۆدجەی چاپی رۆژنامەی ئاراز بۆ هەر ٣ زمانەکە لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ‌ و ئێرشادی ئیسلامییەوە دابین دەکرێت، بەڵام خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری ئەو رۆژنامەیە لە چاپ و بڵاو کردنەوەی نووسراوە و بابەت بە زمانی کوردی خۆیان بورادووە.