رۆژنامەنووسێكی كوردی توركیە بە ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی سزا درا
19:22 - 27 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژنامەنووسێكی كوردی خەڵكی كوردستانی توركیە لەلایەن دادگایەكی حكوومەت لە شاری ئامەد بە ٨ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی سزا درا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مراد چیفتچی رۆژنامەنووسی كوردی خەڵكی كوردستانی توركیە و هەواڵنێری ئاژانسی نوچەی دیجلە(DİHA) لەلایەن لقی 7ی دادگای ئامەدەوە بە تاوانی نووسینی راپۆرتێك بە ٨ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی سزا دراوە.
سەرجاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە مرد چیفتچی تەنیا بە تاوانی ئامادە کردنی رێپۆرتاژێک لەگەڵ خانمێک بە ناوی \"گولستان ئۆنجو\" ئەو سزایەی بۆ بڕاوەتەوە.
لە رێپۆرتاژەکەدا باس لە ئەشکەنجە و ئازار کراوە و گوڵستان کە خۆی یەکێک لە قوربانییانی ئەشکەنجەیە لەنێو زیندانییەکانی دەوڵەتی تورکیەدا باسی چۆنیەتیی ئەشکەنجەی مەئموورانی زیندان و بەسەرهاتەکانی خۆی لە زیندان کردووە و \"موراد چیفتچی\" دەقی ئەو شتەی کە گوڵستان وتوویەتی کردوویەتی بە هەواڵ.
مراد چیفتچی ئەندامی پێشووی DTP لە باژێری \"روحا\"(شانلی ئورفا) یە و چەند ساڵیش وەک کەسێکی دیاری ئاژانسی نوچەی دیجلە کاری کردووە.
لەلایەکی دیکەشەوە٢٨ دۆزی دیکەش لە دژی ناوبراو لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە بۆ مراد چیفتچی کراونەتەوە کە هەتا ئێستا دادگا بڕیاری دوایی لەمەڕ ئەو دۆزانە نەداوە.
مراد چیفتچی ساڵی ١٩٩٦ جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە دەستبەسەر کرابوو و لە بەندیخانە دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن کە رۆژی بیستەمی مانگرتنەکەیدا تووشی نەخۆشیی جەرگ هاتبوو.