١٣ رۆژنامەنووسی کورد بە زیاتر لە ٧٠ سال زیندانی حوکم دراون

17:52 - 9 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا کە حەسەن رۆحانی لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی \"سی ئێن ئێن\"، نکۆڵی لە هەبوونی رۆژنامەنووسی زیندانی لە وڵاتی ئێراندا کرد، دەیان رۆژنامەنووس تەنیا بەهۆی چالاکیی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسییەوە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندان.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەنووکە ١٣ رۆژنامەنووسی کورد بە زیاتر لە ٧٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەڵپەسێردراو مەحکووم کراون و زۆربەی ئەو رۆژنامەنووسانە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە دەستبەسەریدان.

حەسەن رۆحانی لەو دیمانە تەلەفزیۆنییەدا، گوتوویەتی، \"رۆژنامەنووسبوون هۆکاری دەستبەسەرکرانی رۆژنامەنووسان نییە، بەڵکوو لەسەر تاوانێک دەستبەسەر کراون کە پەیوەندیی بە کار و پێشەی رۆژنامەگەریی ئەوانەوە نییە\".

نکۆڵی کردنی حەسەن رۆحانی لە هەبوونی رۆژنامەنووسی زیندانی لە وڵاتی ئێراندا، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا پەرچەکرداری بە دوای خۆیدا هێناو بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەرکۆماری حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان بە کەسێکی \"درۆزن\" ناوزەد کردووە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، هەنووکە ٥١ رۆژنامەنووسی غەیری کورد، لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندان، کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ زیندانیی حوکم دراون.

لەم خشتەیەی خوارەوەدا ئاماری بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی رۆژنامەنووسانی کورد لە ماوەی دەسەڵاتداریی حەسەن رۆحانی و هەروەها (ئاماری رۆژنامەنووسانی مەحکووم کراو بە زیندان لە ساڵانی رابردووەوە هەتا ئیستا)، خراوەتەڕوو.
\"22375.jpg\"

\"22376.jpg\"

\"22377.jpg\"

\"22378.jpg\"