رۆژانە هەزار ئاوارەی خەڵکی سووریە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
14:30 - 4 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بە شیوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ژومارەی ئاوارەکانی خەڵکی سووریە رووی لە زیاد بوون کردووە و رۆژانە هەزار ئاوارەی خەڵکی ئەو وڵاتە دەگەنە هەرێمی کوردستان.
\"محەممەد عەبدوڵڵا\" بەرێوەبەری فەرمانگەی کۆچبەرانی دهۆک بە ماڵپەڕی\" شەفەق نیوز\"ی راگەیاندووە: له‌حه‌فته‌ی رابردوودا ژوماره‌ی ئاواره‌کانی خەڵکی سووریە به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو رووی له زیادبوون كردووه، به‌جۆرێك له‌هه‌ر رۆژێكدا هه‌زار ئاواره‌ی خەڵکی ئەو وڵاتە دەگەنە کەمپی دومیز لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان.
محەممەد عەبدووڵڵا ئاشكراشی كرد كه ژوماره‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته ٣٣ هه‌زار كه‌س و بە بەردەوامی ئەو رێژەیە روو لە زیادبوون دەکات.
كه‌مپی دۆمیز به مەوادای ٢٠ كیلۆمی‌تر لە رۆژئاوای شاری دهۆك هەڵکەوتووە و تایبه‌ته به نیشته‌جێ كردنی ئاواره‌كانی سووریە كه زۆربه‌یان ئاوارە کوردەکانی وڵاتی سووریەن.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو پەنابەرانە لە وەرزی زستاندا زیاتر پێویستیان بە هاوکاری هەیە و داواشی له کۆڕ و كۆمه‌ڵ و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کرد كه هاوكاری و یارمه‌تیی ئاواره‌كانی کەمپی دۆمیز بکەن.
لە سەرەتای شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی خەڵکی سووریە بەدژی حکوومەتی ئەو وڵاتە هەتا ئێستا، هه‌زاران هاووڵاتی خەڵکی سووریە ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ئۆردۆ‌ن، توركیا و لوبنان بوون.