رۆمانی "سەد ساڵ تەنیایی" پێش بە بڵاوبوونەوەی دووبارەی گیرا

15:02 - 1 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆمانی \"سەد ساڵ تەنیایی\" لە نووسینی \"گابریل گارسیا ماکز\" و لە وەرگێڕانی فارسیی \"بەهمەن فەرزانە\" کە پاش چەندین ساڵ سەرلە نوێ لە چاپ درابوویەوە، پێش بە بڵاو کردنەوەی گیرا.

ئەو وەرگێرە بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، لە کاتیکدا ئەو کتێبە لە بازارەکاندا نەماوە و سەرەڕای ئەوە کە چاپی نوێی کتێبەکە تەواو بووە، هەنووکە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد رایگەیاندووە دەبێ چەندین شوێن لەو کتێبە لا ببرێت و ئەمەش هیچ شتێک لە کتێبەکە ناهێڵێتەوە.

کتێبی \"سەد ساڵ تەنیایی\" پاش ٣٣ ساڵ لەلایەن لەلایەن وەشانگەی \"ئەمیر کەبیر\"ـەوە لە چاپ درابوویەوە و پێشتریش ئەو کتێبە بۆ جاری یەکەم لە ساڵی ١٣٥٣ هەر لەو وەشانگەیە لە چاپ درابوو.

ئەو نووسەرە رایگەیاندووە: من بەداخم بۆ بەرپرسان کە بۆ چاپی ئەو کتێبە بەم شێوەیە دژکردەوە لە خۆیان نیشان ئەدەن ورێگری لە بلاو کردنەوەی کتێبەکان دەگرن.

هەروەها رۆمانی \"سەد ساڵ تەنیایی\" لەلایەن \"حەسەن رستگار\"یشەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕان کراوە.

پێشتریش وەزارەتی ئیرشادی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە مەرجی لابردنی ١٣٠ لاپەڕە لە کتێبێکی ١٥٠ لاپەڕەیی سەید عەلی ساڵحی، ئیزنی چاپ و بڵاو کردنەوەی بە کتێبی ئەو شاعیرە دابوو.