روودوای هاتوچۆ لەسەردەشت ٥ قوربانیی لێكەوتەوە
15:28 - 7 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: لە جادەی سەردەشت ـ نەڵاس، بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنێكی جۆری پژۆ دوو كەس گیانیان لەدەست داوە و سێدیكەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٥ی رەشەمە دوو كەس بەناوەكانی لوقمان ئەحمەدی و هەڵمەت ئیسماعیلی خەڵكی شاری سەردەشت كە سەرنشینی ماشێنێكی جۆری پژۆ بوون، گیانیان لەدەست داوە.
بەوتەی كەسانی ئاگادار ئەو ماشێنە بە هۆی لەدەست دانی كۆنترۆڵی وەرگەڕاوە و بێجگە لەو دوو هاووڵاتییە سێكەسی دیكەش بریندار بوون كە دەوترێت كەسێكیان تووشی زەربە مەغزی بووە.
بەپێی ئاماری پزیشكی دادوەریی ئێران لە ١٠ مانگی ساڵی ١٣٩٣دا، تەنیا لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا زیاتر لە 9 هەزار كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە كوژراو و بریندار بوون.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٤٩٤ كەسیان (١٠٢ ژن ـ ٣٩٢ پیاو) گیانیان لەدەست داوە.
پێشتریش سەرپەرەستی ناوەندی توێژینەوەی بیمەی مەركەزی ئێران باسی لەوە كردووە، ئێران بۆ رووداوی هاتوچۆ لەنێوان ١٩٠ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٨٩ی هەمی هەیە.