رووداوی هاتوچۆ لە کرماشان ١٠ کوژراوی لێکەوتەوە
14:52 - 10 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر جادەی ئیسلام ئاباد بۆ گیلانغەربی سەربە ئوستانی کرماشان، ١٠ هاووڵاتیی کورد تێیدا بوونە قوربانیی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو بەهۆی پێکدادانی ماشێنێکی بارهەڵگر و ٢ ماشێنی دیکە لە جۆری پراید و مەزدا، لەسەر جادەی نێوان ئیسلام ئاباد بۆ جادەی گیلانغەرب، ١٠ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا.
هەواڵدەریی ئیسنا لەزاری \"سەمەد ئیسفەندیاری\" جێگری بەرپرسی پۆلیسی هاتوچۆی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، ٣ کەس لە بریندارانی ئەو رووداوە لە کاتی راگواستن بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا بەرپرسی پۆلیسی هاتوچۆی ئوستانی کرماشان راگەیاند، لە رێکەوتی ٢٥ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییەوە هەتا رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٢، سەرجەم ٢٠ کەس لە رووداوی هاتوچۆدا لە ئوستانی کرماشان گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون.