رووداوی هاتوچۆ لە ناوچەی سەردەشت قوربانی لێکەوتەوە
14:38 - 13 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: سەرلە بەیانی رۆژی سێشەممە ٦ هاووڵاتیی کورد بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لە ناوچەی سەردەشت بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٢ی بەفرانبار ٤ هاووڵاتیی کورد لە ناوچەی \"سیسێر\"ی رەبەت سەربەشاری سەردەشت بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لە دەستدا.
ناوی ئەو ٤ هاووڵاتییە \"خالید یۆسفزادە، حوسێن ئەمین پوور، منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە ناوی میلاد یۆسفزادە و ژنێک بە نازناوی رەسووڵپوور راگەیاندراوە.
هەر لەو رووداوەدا ٢ هاووڵاتی دیکە بە سەختی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت راگوێزراون.
ماوەیەک پێش ئێستا ئیدارەی پزیشك قانوونی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بڵاوی كردبۆوە، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا مانگی گەلاوێژ ٣٢٨ هاووڵاتیی ئەو پارێزگایە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەوەش لە کاتێک دایە لە سەرجەم پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران تەنیا لە ماوەی ئەو ٥ مانگەدا ٧٨٤ هاووڵاتی بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە بوونەتە قوربانی و لە کۆی ئەو رێژەیەش ١٥٠ کەسیان ژن بوون.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەتایبەت ئیدارەكانی هاتوچۆ و رێگاوبان لەمەڕ رەچاو كردنی ستانداردی جادەكان و دانانی هێما و بەتایبەت هەڵبەستنی پەرژین و نەردە بۆ پردەكان بۆتە هۆی ئەوە کە ساڵانە بە دەیان هاووڵاتی لە نێوان جادەکانی ئەو ناوچەیە ببنە قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆ.