رووداوی كار گیانی كرێكارێكی ناوچەی ورمێی ستاند

14:47 - 30 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: كرێكارێكی كوردی خەڵكی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ‌لەكاتی كاردندا و بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزایی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٩‌ی پووشپەڕ كرێكارێك بەناوی \"بێهنام ئەیازی، تەمەن ٣١ ساڵ و كوڕی \"فرزەندە\" خەڵكی ئاوایی \"قەسریك\"‌ی ورمێ‌بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەك كۆتایی بەژیانی هاتووە.

\"21085.jpg\"
بێهنانم خێزندار و باوکی منداڵێکش بووە و بەوتەی شایەتحاڵان ئەو كرێكارە كوردە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی كارەکەی تووشە ئەو رووداوە بووە.

لەوڵاتی ئێران گیان لەدەست دانی كرێكاران لەكاتی كار و بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزایی زۆرترێن ئاماری قوربانیانی بۆ خۆی تەرخان كردووە.

بەربوونەوە لەبەرزایی، بەركەوتنی كەرەسەی قورسی وەكوو ئاسن و داڕمانی میچ و بەرق گرتوویی بە ریز ئەو حاڵەتانەن كە لەناو چینی كرێكاردا زۆر روو دەدات.

بەپێی ئاماری وەزارەتی كار، تەنیا لەساڵی ١٣٩٢‌دا ١٣ هەزار حاڵەتی رووداوی كار لەئێران تۆمار كراوە.

حەسەن روحانی سەركۆماری دەوڵەتی یازدەیەم، ماوەی ساڵێك لەمەوبەر بەڵێنی ئەوەی بە كرێكاران و سەندیكا كرێكارییەكان دابوو، كە دۆخی كار لەئێران باشتر دەكات و سەرجەم كرێكارانی بیناسازی دەبێ‌بیمە بكرێن، بەڵێنییەك كە بە وتەی چالاكانی كرێكاری هەتا ئێستا وەدی نەهاتووە.