رووداوی كار گیانی كرێكارێكی مەریوانی ئەستاند
12:50 - 28 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی كوردپا: كرێكارێكی كوردی خەڵكی شارستانی مەریوان بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر عەلی دانش تەمەن ٥٠ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی چوارباخی مەریوان لەكاتی كار كردن لە پڕۆژەی گازكێشی ئاوایی \"نێ\"ی سەربەو شارە تووشی رووداوی كار بووە.
عەلی دانش كە خێزاندار و باوكی سێمنداڵ بووە، بە هۆی داڕووخانی کاناڵی لوولەی گازەوە کەوتووەتە ژێر گڵ و گیانی لەدەست داوە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٦ی خەزەڵوەریش كرێكارێكی خەڵكی ئاوایی \"روار\"ی سەر بە شارستانی سەوڵاوا بەناوی \"ئەكرەو خالقی\" تەمەن ٤٥ ساڵ و باوكی چوار منداڵ لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەناوچەی هەورامان تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو و گیانی لەدەست دا.
لەدرێژەی رەوتی مەرگی كرێكاراندا، رێكەوتی ١٩ی خەزەڵوەریش ٧ كرێكاری بەنداوی داریان كە خەڵكی گوندی \'\'ناو\'\'ی سەربە شارستانی سەوڵاوا بوون، لە نزیك گوندی \'\'هەجیج\'\'ی سەربە شارستانی پاوە تووشی رووداوی هاتوچۆ ببوون و گیانیان لە دەست دابوو.
بەوتەی چالاكانی كرێكاری، بەشێكی بەرچاو لەكرێكارانی كورد لەلایەن خاوەنكارەكانیانەوە بیمە ناكرێن و دوای گیان لەدەست دانیشیان بنەماڵەكانیان لەگەڵ كێشە و ئاریشە بەرەوڕوو دەبنەوە و بە ئەستەم دەتوانن ژیانی خۆیان بەڕێوە ببەن.