رووباری "قەرەسوو"ی كرماشان دوایین هەناسەكانی دەكێشێ
16:38 - 6 بەفرانبار 2711
كوردپا: رژانی ئاوەرۆی كۆمپانیا سەنعەتییەكانی كرماشان بۆ ناو رووباری قەرەسوو، ئاوی ئەو رووبارەی پیس كردووە.
پێشتر قەرەسوو بە شوێنی ژیانی زیندەوەران و باڵندە كۆچبەرەكان و هەروەها روەكەكان دەناسرا، كەچی ئێستا بۆتە رێڕەوەی ئاوەڕۆی شار و هەروەها شوێنە نیزامیی و پیشەییەكان.
ماڵپەڕی كرماشان پۆست، بڵاوی كردەوە، چیدیكە خەبەرێك لە ماسیی ناو ئاوی شیرین، قرژاڵ، روەك و باڵندەكان نیە و بەگشتی قەرەسوو رووبەرووی نەمان و تێداچوون بۆتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، بەشێكی دیكە لە هۆكارەكانی لەناو چوونی رووباری قەرەسوو دەگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكان و بەتایبەتی ئیدارەی ژینگە پارێزی، پارێزگای كرماشان.
سەرچاوەكە لە درێژدا ئەوەشی خستە روو، \"زایندە رود\"ی ئیسفهان ماوەیەك لەمەوبەر لەگەڵ كێشەیەكی لەو چەشنە بەرەڕوو بۆوە، بەڵام ئیدارەی ژینگە پارێزیی ئیسفهان بە هاوكاریی هێندێناوەندەی لێكۆڵینەوەی ئورووپایی دەستیان بە توێژینەوە لەسەر ئاوی ئەو رووبارە بە مەبەستی پێوەندیی ئاوی رووبارەكە و هێندێنەخۆشی باو كرد، بەڵام هەتا ئێستا هیچ كەسێك لەبیری دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ رووباری قەرەسووی كرماشان نیە.
سەرچاوەی سەرەكیی رووباری قەرەسوو لە باكووری رۆژئاوای كرماشان و 15 كیلۆمیتریی ئەو شارە هەڵكەوتووە.
ئاوی قەرەسوو دوای تێپەڕین بەنێو شاری كرماشاندا دەڕژێتە رووباری گاماسیاب و دواتر رووباری گەورەی \"سەیمەڕە\" پێك دێنێت.