٣٠٠ كرماشانی چاوه‌ڕوانی پێوه‌ندی گورچیله‌ن
15:22 - 23 خەزەڵوەر 2715
كوردپا: به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتیی له نه‌خۆشه‌كانی گورچیله‌ی پارێزگای كرماشان ده‌ڵێ؛ ٣٠٠ نه‌خۆشی دیالیزیی چاوه‌ڕێی پێوه‌ندی گورچیله، له كرماشان بوونیان هه‌یه.
حوسێن بیگله‌ری به بۆنه‌ی حه‌وتووی \"پاڵپشتی له نه‌خۆشه‌كانی گورچیله\" (٢٢ تا ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ئیسنادا، به هێما كردن بۆ ٥١٨ نه‌خۆشی دیالیزی له پارێزگای كرماشان، وتی؛ ئه‌م كه‌سانه بۆ ئه‌نجامی پێوه‌ندی گورچیله ده‌بێ هه‌لومه‌رجی ته‌مه‌نیی و جه‌سته‌ییه‌كی تایبه‌تییان هه‌بێ و به‌پێی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئێمه له‌م پارێزگایه‌دا ٣٠٠ كه‌سمان هه‌یە كه چاوه‌ڕوانی پێوه‌ندی گورچیله‌ن.
ناوبراو وتی له سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له‌م پارێزگایه‌دا (١٣٦٧) تا ئێستا ١٧٠٠ كه‌س گورچیله‌یان بۆ پێوه‌ند كراوه و ڕایگه‌یاند: كرماشان جه‌مسه‌ری پێوه‌ندی گورچیله له ڕۆژئاوای وڵاته و پێوه‌ندی گورچیله‌ی پارێزگاكانی ئیلام، سنه و لوڕستانیش له كرماشان ئه‌نجام ده‌درێن.
بیگله‌ری هێمای كرد بۆ فه‌رهه‌نگی لاوازی پێشكه‌شكردنی ئه‌ندامانی جه‌سته و گوتی: ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه نه‌خۆشه‌كانی گورچیله، گورچیله‌ی كه‌سانی زیندوو بكڕن و هه‌ر ئه‌مه‌ش تێچوویه‌كی زۆر قورسی بۆ ئه‌وان ده‌بێ.
ناوبراو زیادی كرد: به‌پێی نرخی ده‌وڵه‌تی، تێچووی كڕینی گورچیله‌یه‌ك نزیك به ١٤ میلیۆن تمه‌نه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نیازن گورچیله‌ی خۆیان بفرۆشن، به جیا پاره‌یه‌كی دیكه له نه‌خۆشخانه‌كان و خزم و كه‌سه‌كانی نه‌خۆشه‌كه وه‌رده‌گرن و به‌مشێوه‌یه نرخی گورچیله‌یه‌ك تا ٢٠ میلیۆن تمه‌ن به‌رز ده‌بێته‌وه كه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان ناتوانن بیكڕن.
بیگله‌ری ڕوونی كرده‌وه: به‌داخه‌وه نه‌خۆشه دیالیزییهكان ڕۆژ نا ڕۆژێ ده‌بێ بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له نه‌خۆشخانه‌دا دیالیز بكه‌ن و به هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی كراتین له خوێنیاندا، زۆربه‌یان بەدەم ڕشانه‌وه و سهرەگێژهوە خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
بیگله‌ری به هێما كردن بۆ ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی نه‌خۆشه دیالیزییهكان له بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانن گوتی: ئه‌م كه‌سانه به هۆی خواردنی ناته‌ندروست و نه‌گونجاو و كه‌مبوونی ڤیتامینه‌كان كه به هۆی دیالیزه‌وه تووشی ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر باشترین جۆری دهرمانهكانیشان پێ بده‌ین، چوونكە خواردنێكی باشیان نییه، ده‌رمانه‌كان و دیالیز زۆر سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.