كرماشان/ فه‌رهاد سانی له به‌شی چاوه‌دێریی تایبه‌تیدا خه‌وێندراوه
21:22 - 21 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: كه‌سێك له دیاری هه‌ورامانه‌وه كه نازناوی \"فه‌رهاد سانی\"یان پێداوه، به هۆی شكانی ئێسكی لاقی گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی پزیشكی كرماشان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد حوسێن عوسمانی ناسراو به حوسێن كۆكه‌ن، دوو ڕۆژ پێش ئێستا له خانووه‌كه‌ی خۆیدا، هه‌ڵكه‌وتوو له كوێستانی \"مه‌یگۆڕێ\" سه‌ر به گوندی \"بانه‌ورێ\"ی شاری پاوه به هۆی هه‌ڵخزان ئێسكی له‌گه‌نی شكاوه.
خانووی عوسمان كۆكه‌ن له دڵی هه‌مان كێودایه كه ساڵانێكی دوور و درێژ به قوڵه‌نگ هه‌ڵیكه‌ندووه و دروستی كردووه.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان حوسێن كۆكه‌ن له به‌شی ئێسك و پرووسكی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی كرماشان خه‌وێندراوه و پسپۆڕان جمگهكانیان بۆ گۆڕیوه.
ده‌وترێ ئه‌م هونه‌رمه‌نده ٨٥ ساڵه له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریی له‌گه‌ڵ دابه‌زینی زه‌ختی خوێن به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌شی چاوه‌دێریی تایبه‌تیی.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ڕاگه‌یه‌نراوه كه بۆ ڕێزگرتن له فه‌رهاد سانی، په‌یكه‌ره‌یه‌كی یه‌ك میتری جهستهلهشی له جنسی به‌رد له لایه‌ن به‌شیر ناسری دروست كراوه كه به وته‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ئه‌گه‌ری پێویست و داواكاری به‌رپرسان، دروستكردنی په‌یكه‌ره‌یه‌ك به قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر ده‌ست پێده‌كات.
حوسێن كۆكه‌ن له ساڵی ١٣٤٢ لاقێكی خۆی له لای لهگهنیهوه له ده‌ست داوه و توانیویه‌تی له ساڵی ١٣٦١ـهوه تا ساڵی ١٣٧٣، یازده ژووری به‌ردینه له دڵی كێوی \"قاوگیر\" له ده‌ورووبه‌ری گوندی بانه‌ورێ دروست بكات.
ئێستا ئه‌و شوێنه بووه‌ته شوێنێكی گه‌شتیاری بۆ سه‌ردانی گه‌شتیاران.