كرماشان/ بژی، ژیانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەی شیرین کرد

15:17 - 22 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین فێستیڤاڵی \"بژی\" لە کرماشان بۆ پشتیوانی لە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە لەو پارێزگایە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فێستیڤاڵی بژی (جۆرێک شیرینی) بە مەبەستی هاوسۆزی لەگەڵ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە و هاودەرەدی لەگەڵ ئەو منداڵانە لە پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو و داهاتی ئەو فێستڤاڵە درایە بەو منداڵانە.

لەو فێستێڤاڵەدا کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردان بەڕێوە چوو زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە خێرخوازانی کرماشانی بەشدار بوون و بە داهاتی ئەو فێستڤاڵە پشتیوانیان لە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە کرد.

هەروەها لەو فێستیڤاڵەدا، شانۆ، موسیقی ناوچەیی بۆ پشتیوانی لە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە بەڕێوە چوو.

هەواڵدەریی \"فارس\" بڵاوی کردووەتەوە کە لەو فێستڤاڵەدا هەروەها چێشت و خۆراکی دیکەش ئامادە کرابوو کە داهاتەکەی بۆ منداڵانی تووشبوو بەو نەخۆشییە بووە.

ئەو فێستیڤاڵە لەژێرناوی \" بژی مێهربانی (زندە باد مهربانی) لە شوێنی پیشانگانی دایمی پارێزگای کرماشان هەڵکەوتوو لە بوستانی شاهد بەڕێوە چوو.

\"30297.jpg\"

\"30299.jpg\"

\"30298.jpg\"