راگەیەندراوێک لە دەستەی بەڕێوەبەریی کوردپاوە
21:11 - 24 خەرمانان 2716
بینەران و خوێنەرانی بەڕێزی کوردپا،
ئۆگرانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات،
بەداوای لێبوردنەوە، چەند رۆژێکە کە ماڵپەڕی کوردپا تووشی گرفتی تێکنیکی بووە و لەگەڵ بەشی تێکنیک و کۆمپانیاکانی هۆستینگ و تۆماری دۆمەیندا لە پیوەندیداین کە هەرچی زووتر کێشەکان چارەسەر ببن.
بەو هۆیەوە چەند رۆژێکە کە بەشێوەی پێویست نەمانتوانیوە کە دەنگی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵاتدا بە گوێی ئۆگرانی مرۆڤ و مافەکانی بگەیەنین.
هیوادارین کە هەرچی زووتر کێشەکان چارەسەر بکەین و بە شێوەی رێکوپێک لە خزمەت بینەران و خوێنەرانی کوردپادا بین.
دەستەی بەڕێوەبەریی کوردپا
٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی