راگواستنی ٨ کەس لە گیراوەکانی شاری پاوە بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان
14:34 - 8 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٨ کەس لە گیراوەکانی شاری \"پاوە\"یان بۆ زیندانی \"دیزڵئاباد\"ی کرماشان راگواستووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی خاکەلێوە، ٨ کەس لە گیراوانی شاری پاوە بەناوەکانی \"موعتەسەم شافیعی، محەممەد نیگاری، جیهانبەخش ئەحمەدی، قانێع حاتەمی، ئاراس حاتەمی، بابەک عەباسی، پێدرام قادریان و گۆران بەهرامی بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد\"ی کرماشان راگوێزراون.
کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی یەکێک لەو گیراوانە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەی ئەو زیندانییانە بۆ دابین کردنی بارمتە و ئازادیی رۆڵەکانیان، هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پاوە و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پێنەدراوەتەوە.
لە مانگی رەشەممەی ساڵی رابردوودا، ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پاوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا ٦ کەسیان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون.
هەروەها لە چارەنووسی ٣ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی \"فارووق و فەرزاد سامانی\" (برا) و \"خدر رەسووڵ مروەت\" کە ماوەی زیاتر لە ١ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەو شارە و بە هۆیەکی ناڕوون دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە \"مەسعوود و خوسرەو کوردپوور\" ٢ رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ راگوێزراون.