راگواستنی زیندانییەكی سیاسیی كورد لەمەهابادەوە بۆ بۆكان
16:28 - 17 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: زیندانییەكی سیاسیی كورد لەزیندانی ناوەندی مەهابادەوە بۆ زیندانی شاری بۆكان راگوێزرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٦ی بانەمەڕ لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەهاباد سەید محەمەد حوسێنی لەزیندانی ئەو شارەوە رەوانەی گرتووخانەی ناوەندی شاری بۆكان کرا.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، كۆتاییەكانی مانگی رەشەمەی ساڵی ٩٢ خۆی بە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد ناساندبوو.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەشاری مەهابادەوە رایگەیاند، سەید محەمەد حوسێنی ساڵی ١٣٨٦ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لەشاری بۆكان دەستبەسەر و دواتر بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوكم درا.
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئێران لەدوو پەروەندەی جیاوازدا ( ئەندامەتی لە حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و راگرتنی چەك) حوكمی ٢ و ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ سەید محەممەد بڕێوە.
سەید محەمەد حوسێنی ٢ مانگ لەو حوكمەی لەگرتووخانەی مەهاباد تێپەڕ كردووە و هەنووكە بۆ زیندانی شاری بۆكان راگوێزراوە.