راگواستنی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە رەجایی شارەوە بۆ زیندانی ورمێ + وێنه
21:50 - 30 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ راگوێزرا.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ \"ئەحمەد تەمۆیی\" زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن بەشی بەڕێوەبەریی حوکمەکانی زیندانی رەجایی شارەوە بانگهێشت و پاشان لەلایەن مەئوورانی ئەمنیەتییەوە رەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە ئەو زیندناییە کوردە لە کاتێکدا بۆ زیندانی ورمێ گەرێندراوەتەوە کە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی رابردوو بەشێوەی نایاسایی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی \"ورمێ\"ـوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگوێزرا.
دواتر ئەحمەد تەمۆیی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
هەروەها \"یوسف کاکەمەمی\"ش لە تاوانێکی هاوشێوەدا ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ برایەوە، ناوبراو پێشتریش بە ٣ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو مەحکووم کرابوو کە ئەو ٣ ساڵ زیندانیەش چۆتە قۆناخی جێبەجێ کردنەوە و سەرجەم بە ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ \"ئەحمەد تەمۆیی\" زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن بەشی بەڕێوەبەریی حوکمەکانی زیندانی رەجایی شارەوە بانگهێشت و پاشان لەلایەن مەئوورانی ئەمنیەتییەوە رەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە ئەو زیندناییە کوردە لە کاتێکدا بۆ زیندانی ورمێ گەرێندراوەتەوە کە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی رابردوو بەشێوەی نایاسایی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی \"ورمێ\"ـوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگوێزرا.
ئەحمەد تەمۆیی، زیندانیی سیاسیی کورد
ئەحمەد تەمۆیی پاییزی ساڵی ١٣٨٦ هاوڕی لەگەڵ \"یوسف کاکە مەمی\" لە جاددەی بۆکان - مەهاباد پاش راوەدوونانێکی زرۆ لەلایەن هێــزەکانی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا ئەحمەد تەمۆیی بریندار کراو بۆ گرتووخانەی سپای پاسدارانی شاری مەهاباد گوازرایەوە.دواتر ئەحمەد تەمۆیی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.