راگواستنی زیندانییەکی سیاسیی کورد بۆ شوێنێکی نادیار

16:36 - 26 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کوردی بەساڵاچووی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی سەرچاوەیەک لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، نامیق مەحموودی زیندانیی کوردی خەڵکی شاری سەقز سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەممە لە زیندانەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراو هەتا کاتی بلاو بوونەوەی ئەم هەوالە هیچ زانییارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

ماوەیەک پێش ئیستا نامێق مەحموودی لەلایەن یەکێک لەلایەن یەکێک لە مەئموورانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەناوی \"مەهدی موختاری فەرد\"ـەوە درابوویە بەر لێدان و بەوهۆیەوە لە هۆش خۆی چووبوو، کە دواتر ئەو زیندانییە کوردە بە هاوکاریی هاوبەندییەکانی خۆی، سکاڵانامەیەکی لەو پەیوەندییەدا رادەستی دەزگای قەزایی ئێران کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، \"گومانی ئەوە دەکرێ کە نامیق مەحموودی بە بریاری \"محەممەد مەردانی\" بەرپرسی زیندنای رەجایی شاری کەرەج بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، \"نامیق مەحموودی\" یەکێک لە چاوەکانی بەتەواوەتی کەم حوکم بووە و ئەگەری ئەوە دەکرێ کە ئەو چاوەی دیکەشی بینایی خۆی لەدەست بدات.

نامێق مەحموودی تەمەن ٦٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ئێرانشای سەربە شاری سەقز هاوڕێ لەگەڵ ٣ کوڕی خۆی و کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە، ساڵی ١٣٩١دا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران، کەهەتا ئیستاش پەروەندەی ناوبراو بە ناڕوونی ماوەتەوە.