راپۆرتێکی ئاماریی کوژرانی کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچە کوردنشینەکان

12:13 - 4 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئاماری لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی سەرماوەز لەمەڕ کوژرانی کۆڵبەران و هاوولاتییانی مەدەنی کە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لەناو جادەکاندا کە بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەست داوە کە زۆربەیان لە ناوچە سنوورییەکاندا کوژراون.

\"ناوەندی توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی رۆژهەڵات\" بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لێکدانەوەیەکی ئاماریی لەمەڕ کوژرانی ئەو کۆڵبەر و هاووڵاتییانەی کە بەدەستی هێزە نیزامییەکان کوژراون، خستۆتە روو.

ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماریی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەپشت بەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و ناسنامەی قوربانیان تۆمار کراون و ئەم ئامارە تەنیا لە رووی ژومارە و رێژەییەوە بڵاو دەکرێتەوە.

پێویستە بگوترێت لەم راپۆرتەدا جیاکردنەوەی ناوی \"هاووڵاتییانی مەدەنی\" لە \"کۆڵبەران\"، تەنیا بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئەو هاووڵاتییانەیە کە بەبێ هۆ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەناو جادەکاندا کوژراون.

خشتەی (١)
ئاماری کوژراوان و بریندارەکان دیاری دەکات
\"10360.jpg\"



خشتەی (٢)
ئاماری کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنیی کوژراو و بریندار
\"10361.jpg\"




خشتەی (٢)، ژومارەی کوژراوەکان بە ٦٧ کەس و بریندارەکان بە ٤٠ کەسەوە دەر دەخات.

وێنەی (١)
شێوەی کوژران یان بریندار بوونی هاووڵاتیان دەر دەخات.
\"10362.jpg\"






خشتەی (٣)
شێوەی کوژران یان بریندار بوونی هاووڵاتییان دەردەخات
\"10363.jpg\"






خشتەی ژومارە (٣)دا، ٦٢ کۆڵبەر و ٢٨ هاووڵاتیی کورد کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون بەدیار کەوتووە کە زۆرترین ئاماری لەخۆ گرتووە.

هەروەها بەپێی ئەو خشتەیە، ٦ کۆڵبەر بەهۆی تۆپبارانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و ٣ کۆڵبەری دیکەش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەوە گیانیان لەدەست داوە کە بە دووەمین هۆکاری کوژرانی کۆڵبەران لە قەڵەم دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە تەقینەوەی مین٣ کەس، سەرما ٢ کەس و کەوتنە ناو کاناڵە سنووریییەکان ١ کەسیان کردۆتە قوربانی.

هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەش بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە ناوچە شاخاوییەکاندا دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و گیانی لێ ئەستێندراوە.

خشتەی (٤)
تەمەنی هاووڵاتیانی کوژراو و بریندار دیاری دەکات
\"10364.jpg\"




بەپێی خشتەی (٤) تەمەنی ٧٣ کەس نادیارە و لە نێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان دیارە، نێونجی تەمەنی ١٨ هەتا ٣٠ ساڵ لەناو ئەو ئامارەدا زۆرترین رێژەی لەخۆ گرتووە.

کۆلبەری کە تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانە، پێویستی بە وزە و توانایی جەستەییەکی باش هەیە، بۆیە زۆرترین قوربانیانی ئەو پیشەیە لاوان پێکی دەهێنن.

نمووداری (٢)
ئاماری قوربانییان بەپێی مانگ
\"10365.jpg\"






نموداری ژومارە (٢) دەریدەخات کە مانگەکانی جۆزەردان و رەزبەر کە هەر کامەیان بە ١٩ قوربانییەوە زۆرترین رێژەی کوژراوانی لەخۆ گرتووە و مانگەکانی \"بانەمەڕ\"، \"پووشپەڕ و خەزەڵوەر\" ، \"گەلاوێژ و خەرمانان\" بە ریز هەر کامەیان بە ١٢،١١و ١٠ کەسەوە لە رووی ژومارەی کوژراوانەوە لە پلەی دووەم دان و مانگەکانی سەرماوەز بە ٩ کەس و خاکەلیوە بە ٦ کەسەوە کەمترین ئاماری قوربانییانی تێدا تۆمار کراوە.

وێنەی (٣)
شوێنی کوژرانی کۆڵبەران و هاوڵاتییان دیاری دەکات
\"10366.jpg\"





خشتەی (٥)
شوێنی رووداوەکان دیاری دەکات
\"10367.jpg\"




بەپێی خشتەی (٥) ئەو رووداوانەی کەلە ناوچە سنوورییەکاندا دێنە ئاراوە کە ٤٣ کەسی لەخۆ گرتووە و سەرجەم ئەو کەسانەی کەلە ناوچە سنوورییەکان، شوێنە نادیار و کوێستانەکاندا تووشی رووداو بوون، بەپێێ ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماریی ئاژانسی کوردپا، لە کۆڵبەران پێک دێن و ٢٧ کەسی دیکەش هاووڵاتیی مەدەنی بوون.

خشتەی (٦)
رەگەزی قوربانیان
\"10368.jpg\"


بەپێی ئەو خشتەیەی سەرەوە ٢ کەس لەو قوربانییانە ژن بوون کە هەر دووکیان هاووڵاتیی مەدەنی بوون کە لەناو جادەکاندا و لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماریی ئاژانسی کوردپا هەر ٢ی ئەو هاوولاتییە ژن بوون.

خشتەی (٧)
ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان بەپێی پارێزگاکان
\"10369.jpg\"







لەم خشتەیەدا شارەکانی \"سەردەشت 20 کەس، ورمێ ١٤ کەس و مەهاباد بە ١٠ کەسەوە زۆرترین ئاماری قوربانیان لەخۆ دەگرن و شارەکانی شنۆ ٨ کەس، بانە ٧ کەس و مەریوان بە ٥ کەسەوە لەو ئامارەدا لە پلەی دووەم و شارەکانی دیکەش لە ١ هەتا ٤ کەس لەخۆ دەگرن.

خشتەی (٨)
ژومارەی کوژراو و بریندارەکان بەپێی مانگ
\"10370.jpg\"






بەپێێ خشتەی ژومارە (٧) مانگەکانی رەزبەر، خەزەڵوەر، بانەمەڕ، جۆزەردان و سەرماوەز زۆرترین ئاماری کوژراوانی تێدا تۆمار کراوە و مانگەکانی دیکە کەمتر لە ٤ کەس کوژراون.

هەروەها مانگەکانی جۆزەردان، رەزبەر، گەلاوێژ و خەرمانان زۆرترین رێژەی بریندار بوونی هاوولاتییانی تێدا تۆمار کراوە و مانگەکانی دیکەش ١ هەتا ٢ کەس بریندار بوون.

خشتەی (٩)
پێوەندیی نێوان شوێنی رووداوەکان و کەسانی کوژراو یان بریندار دیاری دەکات
\"10371.jpg\"



هەروەک لە خشتەی ژومارە (٥)دا ئاماژەی پێدرا سەرجەم ئەو کەسانەی کەلە شوێنی نادیار کوژراون، کۆڵبەران پێکی دەهێنن، واتە ئەو کەسانە کەلە وزەی خۆیان بۆ هەكگرتنی شتومەک کەڵک وەردەگرن.

خشتەی ژومارە (٩) ئەوەی خستۆتە روو کە ژومارەی کوژراوەکان لە ناوچە سنوورییەکاندا لە بریندارەکان زۆرترە.

ئەوەی لەو خشتەیەدا جێگەی سەرنجە کە ژومارەی ئەو کەسانە کە لەناو جادەکاندا بە تەقەی راستەوخۆ کوژراون لە ژومارەی بریندارەکان زیاترن و ئەوەش لە کاتێک دایە کە هێزە نیزامییەکان تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە جادەکاندا تەقە لە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن.

خشتەی (١٠)
پێوەندیی کوژراو و بریندارەکان بە شێوەی کوژران و بریندار بوونەوە
\"10372.jpg\"






بەپێی خشتەی ژومارە (١٠) تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان یەکەم هۆکاری کوژرانی کۆڵبەرانە کە بەو پێێە ٣٨ کەس کوژراو و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها ئاماری کوژرانی هاووڵاتییانی مەدەنی ١٩ کەس لە بریندارەکان زۆرترە لە کاتێکدا ئەو کەسانە لەناو جادەکان لە ناوچەکانی کوردستان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لێکراوە و بوونەتە قوربانی.

بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی ئەو راپۆرتە تەنیا بە ئاماژە کردن و هێنانی ناوی سەرچاوەکەی رێگە پێدراوە.