راپۆرتێک له‌مه‌ڕ گیروگرفتی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له‌زاری شایه‌تحاڵانه‌وه
13:31 - 4 پووشپەڕ 2712
کوردپا: بیست و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و رێکه‌وتی 7ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1366 شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن حکوومه‌تی به‌عسی عێراقه‌وه که‌وته به‌ر چه‌کی شیمیایی و نزیک به 500 که‌س بوونه قوربانی و زیاتر له 8 هه‌زرا که‌سیش بریندار بوون.
شاری سه‌رده‌شت یه‌کێک له شاره سنوورییه‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایه به حه‌شیمه‌تی 105 هه‌زار و 569 که‌سییه‌وه که‌له جه‌ریانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵی نێوان عێراق ـ ئێران‌دا یه‌ک له‌و شارانه بوو که که‌وتۆته به‌ر چه‌کی شیمیایی و جیا له‌و هه‌موو قوربانیه، ئێستاش پاش بیست و پێنج ساڵ، کاریگه‌رییه سروشتی و ئینسانییه‌کانی ئه‌و چه‌که له‌سه‌ر ناوچه‌که و دانیشتوانی ماوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت و ده‌بیری حقووقیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و دوو که‌س له به‌رکه‌وتوان، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تی ئێران نه‌ته‌نیا هاوکاری و یارمه‌تیده‌ری برینداران نین، به‌ڵکوو رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌به‌ر بوونی ماف و داخوازییه‌کانیان.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی له یادی بیست و پێنج ساڵه‌ی رووداوی شیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شتدا له هه‌واڵه راپۆرتێک‌دا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت و ده‌بیری حقووقیی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه و دوو که‌س له برینداران و به‌رکه‌وتووانی دواندووه و راستیی مه‌سه‌له‌کان و گیروگرفته‌کان له‌زاری خۆیانه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
هێشتا حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته نه‌گه‌یشتووه که شاری سه‌رده‌شت که‌وتۆته به‌ر کاره‌ساتێکی شیمیایی و کۆمه‌ڵکوژیی تێدا کراوه.
سیروان حه‌داد به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له‌م باره‌وه له لێدوانێکی تایبه‌تدا به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپای راگه‌یاند:\"ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دوازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته ساڵی 1379ی هه‌تاوی دامه‌زراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگری له ماف و ویستی ئه‌و بریندارانه بکات که‌له رۆژی 7ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1366دا بریندار بوون هه‌تا ناو و ناسنامه‌کانیان له ناوه‌ند و ئۆرگانه حکوومه‌تییه‌کان وه‌کوو که‌م ئه‌ندام تۆمار بکرێن\".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌ن وتیشی:\"له بواری دابین کردنی ده‌وا و ده‌رمان و پێڕاگه‌یشتنی پزیشکییه‌وه ئێمه له‌به‌ر ده‌ستکورتی و هاوکاری نه‌کردنی لایه‌نه پێوه‌ندیداره حکوومه‌تییه‌کان نه‌مانتوانیوه کارێکی ئه‌وتۆ بۆ به‌رکه‌وتوان بکه‌ین، چونکه ماوه‌ی 11 ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ین، نامه ده‌نووسین و پێوه‌ندی به به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌گرین، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌م باره‌وه وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆیان پێ‌نه‌داوینه‌ته‌وه\"..
سیروان حه‌دا له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: \"بیست و پێنج ساڵه شاری سه‌رده‌شت چه‌کی شیمیایی به‌رکه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌ندێکی فه‌رمیی لێکۆڵینه‌وه له چه‌کی شیمیایی، یان هێما و سیمبۆلێک وه‌ک ئه‌وه‌ی نیشان بدات و بسه‌لمێنی که ئه‌و شاره شیمیایی کراوه بۆی دانه‌نراوه، ناوبراو هۆکاره‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هێشتا به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته نه‌گه‌یشتوون که شاری سه‌رده‌شت که‌وتۆته به‌ر کاره‌ساتێکی شیمیایی و کۆمه‌ڵکوژیی تێدا کراوه، ئه‌وان نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که خه‌ڵکی سه‌رده‌شت وه‌کوو ئێرانییه‌ک پێویستییان به ده‌وا و ده‌رمان و ژیان و ژیانێکی ئاسایی هه‌یه که شایسته‌ی هه‌ر مرۆڤێکه و هه‌وڵیشیان بۆ نه‌داوه.
سیروان حه‌داد هۆکاری پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سم و بۆنه و یادی قوربانیانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شتی گه‌ڕانده‌وه بۆ \"ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی حکوومه‌ت له‌و باوه‌ڕه دان که نابێ‌ئه‌و بۆنه و رێوڕه‌سمانه له‌لایه‌ن رێکخراو و ئه‌نجومه‌نی غه‌یره حکوومی و خه‌ڵکییه‌وه به‌ڕێوه بچن، بۆیه چه‌ند ساڵێکه پێش به‌و بۆنه‌یه ده‌گرن و هه‌تا ئێستا نه‌یانهێشتووه یادی بکرێته‌وه و به چاوێکی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام خه‌ڵکی سه‌رده‌شتیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که هیچ کێشه‌یکیان نیه و پاساوی به‌رپرسانیش نابه‌جێیه.
هه‌تا ئێستا 80%ی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت نه‌ناسێنراون:
عوسمان موزه‌یه‌ن، ده‌بیری حقووقی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له‌م باره‌وه له‌لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا وتی: \"ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی زۆریان هه‌یه، چونکه ئه‌و گازه‌ی که به‌دژی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌کار هێنراوه، گازی خه‌رده‌له و له درێژخایه‌ندا واته دوای ده هه‌تا پازده ساڵ کاریگه‌رییه‌کانی ده‌رده‌که‌ون و ئێستا ورده ورده کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و گازه له‌سه‌ر گیان، جه‌سته و رۆح و ده‌روونی خه‌ڵک ده‌رکه‌وتووه. له کۆی ئه‌و 8 هه‌زار برینداره ته‌نیا 1340 که‌س له‌لایه‌ن \"بنیاد شهید\"ه‌وه ته‌ئید کراون که برینداری شیمیایین و ته‌نیا ئه‌و 1340 که‌سه ماف و مووچه‌ی مانگانه وه‌رده‌گرن و که‌م ئه‌ندامی سه‌رووی 25%ن و بۆیان هه‌یه له پێداویستی و ئیمکاناتی یاسایی که‌ڵک وه‌رگرن و ئه‌وانی دیکه خاوه‌نی هیچ چه‌شنه ماف و یاسایه‌ک نین و ته‌نیا وه‌ک \"که‌م ئه‌ندام\"ی ژێر 25% ناسێنراون و هه‌تا ئێستا ئه‌و 80%ی که نه‌ناسێنراون، واته ئه‌و 6 هه‌زار و 600 که‌سه‌ی که خاوه‌نی دۆسیه نین، هه‌موویان خوازیاری ویست و مافی خۆیانن و چاوه‌ڕوانن کۆمیسیۆنی دیارکردنی \"درصد\"یان بۆ پێک بهێنرێ‌که ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
ده‌بیری حووقیی ئه‌نجومه‌نی شیمیایی سه‌رده‌شت وتیشی:\"له گشت گرینگتر ئه‌وه‌یه که دوو ساڵ له‌مه‌وپێش یاسایه‌ک به‌ناوی \"یاسای به ئه‌رکدار کردنی ده‌وڵه‌ت بۆ ناساندنی که‌م ئه‌ندامانی چه‌کی شیمیایی\" له مه‌جلیسی ئێران په‌سند بووه که تێیدا ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له شاره‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت شاری سه‌رده‌شت چه‌کی شیمیاییان به‌رکه‌وتوو، (له یاساکه‌دا به‌تایبه‌تی ئاماژه به‌ناوی سه‌رده‌شت کراوه) کۆمیسیۆنی دیاری کردنی \"درصد\"یان بۆ دابنرێت و بارودۆخی ئه‌و خه‌ڵکه دیاری بکرێت، به‌ڵام ئه‌و کۆمیسیۆنانه پێکنه‌هاتوون، چونکه سه‌ره‌تا ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد حازر نه‌بوو ئه‌و یاسایه رابگه‌یه‌نێت، دواتر له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌جلیسه‌وه ئاشکرا کرا، پاشان \"بنیاد شهید\" که دانه‌ر و داڕێژه‌ری ئه‌و یاسایه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ک جێبه‌جێی ناکات و هیچ هه‌نگاوێک له‌راستای جێبه‌جێ‌کردنیدا هه‌ڵنه‌هێنراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه له به‌یاننامه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شتدا ئێمه ناڕه‌زایه‌تیمان به‌مه ده‌ربڕیوه، چونکه ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌رده‌شت ببێته هێمای مه‌زڵوومیه‌تی قوربانیانی شیمیایی به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ کارێکی بۆ نه‌کراوه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئاژانسی کوردپا له‌مه‌ڕ ئه‌و کارانه‌ی که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ به ژینۆساید ناساندنی رووداوی شیمیایی سه‌رده‌شت کراوه ده‌بیری حقووقیی ئه‌نجومه‌نی شیمیایی سه‌رده‌شت وتی: \"له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که رێکخراوی پێشگیری له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌که کۆمه‌ڵکوژییه‌کان (OVC) دابمه‌زرێت و هه‌روه‌ها له دادگای ناوخۆیی لاهه له وڵاتی هۆله‌ند سکاڵایه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ی شیمیایی سه‌رده‌شته‌وه به‌دژی که‌سێک به‌ناوی \"فرانس ئارناند\" تۆمار کرا و ئه‌و هاووڵاتییه هۆله‌ندییه‌و به‌وه تاوانباره که ماده‌ی خاو و چه‌کی شیمیایی به حکوومه‌تی سه‌دام حوسێن فرۆشتووه و که ئه‌و سکاڵایه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌ڵاڵه به‌تاوانی هاوکاری کردن له جینایه‌تی جه‌نگی به‌دژی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به 17 ساڵ زیندانی مه‌حکووم بکرێت\".
ده‌بیری حقووقیی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی بریندارانی به‌رکه‌وتووی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به ئه‌و روانگه و بۆچوونه ئه‌منیه‌تییانه‌ی هێندێ‌له به‌رپرسانی حکوومه‌تی له شاری سه‌رده‌شت له هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی دۆزینه‌وه‌ی بۆمبی نه‌ته‌قیو له‌و شاره کرد که ساڵی پار له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه ئاشکرا کرا و له جه‌ریانی پشکینینی چاوه‌دێرانی نێوده‌وڵه‌تیدا ئیزن نه‌درا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه چاویان به‌و لێژنه نێوده‌وڵه‌تییه بکه‌وێت و رایگه‌یاند: \"هۆکاره‌کانی ئه‌و پێشگیرییه بۆ روانگه‌ی به‌رته‌سک و داخراوی هێندێک له به‌رپرسان له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه که هێشتا پێگه و سه‌نگی رێکخراوه ناحکوومی و سه‌ربه‌خۆکان نازانن و له‌لایان جێ‌نه‌که‌وتووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و رێکخراوانه‌ی که کاری سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن، به جۆرێک وه‌ک \"موزاحیم\" دێنه ئه‌ژمار و پێش به کاره‌کانیان ده‌گیرێت، له حاڵێکدا ئه‌نجومه‌نی شیمیایی سه‌رده‌شت پێکهاتووه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ خۆیان یان بنه‌ماڵه‌یان قوربانیی چه‌کی شیمیایی بوون و دڵسۆزن و ده‌یانهه‌وێ‌دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت به شیوه‌یه‌کی ئوسووڵی و یاسایی یه‌کلایی بکرێته‌وه و مه‌زڵوومیه‌تی سه‌رده‌شت بسه‌لمێنرێ، هه‌روه‌ک له به‌ندی یه‌که‌می به‌رنامه و پێڕه‌وی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌شدا هاتووه \"ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه دونیایه‌کی به‌بێ‌چه‌کی شیمیایی بخوڵقێنین\" و ئه‌مه‌ش ئامانجێکی مرۆییه، ئه‌وه‌ش که هێندێک له لێپرسراوان هه‌ڵگری ئه‌و روانگه به‌رته‌سکه‌ن کارێکی باش نیه و پێش به کاره‌کانیان ده‌گرن و ناهێڵن بڵاڤۆک چاپ بکه‌ن یان به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ربکه‌ن، نابێ‌په‌ره‌ی پێ‌بدرێت و ده‌بێ‌ناوه‌نده حکوومه‌تییه‌کان ئه‌نجومه‌ن و رێکخراوه غه‌یره حکوومه‌تییه‌کان به باسک و یاریده‌ده‌ری خۆیان بزانن، نه‌ک به موزاحیمیان بزانن، به‌داخه‌وه هێشتا هه‌ر به موزاحیمی خۆیانیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن\".
برینداران و که‌م ئه‌ندامانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له خه‌م و ئازاره‌کانی خۆیان ده‌دوێن:
مسته‌فا ئه‌سه‌دزاده هاووڵاتییه‌کی شاری سه‌رده‌شت که بۆ خۆی 13 که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی بوونه‌ته قوربانی به‌م چه‌شنه بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا دوا: \"دوای چه‌ند ساڵ ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له شاری سه‌رده‌شت به‌ر چه‌کی شیمیایی که‌وتوون و ناویان تۆمار نه‌کراوه، له‌باری جه‌سته‌یی و رۆحییه‌وه له ره‌وشێکی خراپ دان و دواتر دوای دۆسیه‌کانیان که‌وتن، که حکوومه‌تیش پشت گوێی خستووه و کارێک بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان ناکات و مه‌سه‌له‌که زۆر ئاڵۆز بووه و مافی 80% له برینداران که پێشێل کراوه\".
ئه‌و برینداره شیماییه راشیگه‌یاند: \"جیا له مه‌سه‌له یاساییه‌کانی دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت، مه‌سه‌له‌ی ده‌وا و ده‌رمان و پێرانه‌گه‌یشتنی پزیشکی به به‌رینداران و به‌رکه‌وتووانی چه‌کی شیمیایی گرفتێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یه که گرینگییه‌کی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه و له به‌ره‌نجام و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و گازه ناکۆڵرێته‌وه و ناوه‌ندێکی فه‌رمی بۆ دابین کردنی ویست و داخوازییه‌کان نیه و ئه‌وه‌ش که هه‌یه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م کاره‌کانیدا ساز ده‌کرێت\".
هاشم که‌ریمیان، یه‌کێکی دیکه له بریندارانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت که خۆی یه‌ک له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمایی سه‌رده‌شته ئاشکرای کرد: \"گازی خه‌رده‌ل که بۆ شیمیایی سه‌رده‌شت به‌کار هێنراوه له‌سه‌ر پێستی به‌رکه‌وتوان کاریگه‌ریی هه‌بووه و هه‌روه‌ها گازێکی دیکه‌شی تێکه‌ڵ بووه که له‌سه‌ر سیپه‌لاک، چاو و هه‌تاڕاده‌یه‌ک ده‌ماری به‌رکه‌وتوان شوێنی داناوه و ئێستاش برینداران له‌گه‌ڵ زۆر گرفت و ئاسته‌نگی جه‌سته‌یی به‌روڕوون و ناوه‌ندێکی پێوه‌نداریش پشگیریی ویست و داخوازیی نه‌خۆشه‌کان ناکات و که‌مته‌رخه‌میی حکوومه‌تیش هێنده‌ی دیکه کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی شاری سه‌رده‌شت وتیشی: \"زۆرێک له کاروباری ئه‌و نه‌خۆشانه بۆ خۆیان ناتوانن دابینی بکه‌ن و ئه‌وه پێوه‌ندیی به حکوومه‌ته‌وه هه‌یه که بۆمانی جێبه‌جێ‌ناکه‌ن، جاران هێندێک کار ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ش نه‌ماون و وه‌ڵامده‌ری ئازاره‌کانی خه‌ڵکه به‌رکه‌وتووه‌که نین، چونکه شاری سه‌رده‌شت شارێکی دووره‌ده‌ست و بێ‌ئیمکاناته و ئه‌مه‌ش خۆی گرفته، ده‌رمان و دوکتۆری پسپۆڕ و شاره‌زای بواری نه‌خۆشییه شیماییه‌کانی لێ‌نیه، هه‌رچه‌ند شوێنی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک پێویست پێی راناگه‌ن. چونکه هه‌زینه‌ی هێندێ‌له‌و نه‌خۆشانه قورسه و له‌به‌ر ده‌ستکورتی برینداران بۆ خۆیان ناتوانن دابینی بکه‌ن و هێندێ‌که‌سیش هه‌ر به‌و بۆنه‌وه مردوون\".
هاشم که‌ریمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که کاریگه‌رییه‌کانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت نه‌ته‌نیا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره ماوه، به‌ڵکوو له‌سه‌ر گژ و گیا، مه‌زرا، روه‌ک و به‌گشتی سروشتی ده‌وروبه‌ری شار هه‌ه‌ر ماوه و که ئه‌مه دیسان ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی دانیشتوانی شاری هه‌بووه که ئه‌مه خۆی له خۆیدا مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه.
شاری سه‌رده‌شت یه‌کێک له شاره سنوورییه‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایه به حه‌شیمه‌تی 105 هه‌زار و 569 که‌سییه‌وه که‌له جه‌ریانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵی نێوان عێراق ـ ئێران‌دا یه‌ک له‌و شارانه بوو که که‌وتۆته به‌ر چه‌کی شیمیایی و جیا له‌و هه‌موو قوربانیه، ئێستاش پاش بیست و پێنج ساڵ، کاریگه‌رییه سروشتی و ئینسانییه‌کانی ئه‌و چه‌که له‌سه‌ر ناوچه‌که و دانیشتوانی ماوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت و ده‌بیری حقووقیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و دوو که‌س له به‌رکه‌وتوان، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تی ئێران نه‌ته‌نیا هاوکاری و یارمه‌تیده‌ری برینداران نین، به‌ڵکوو رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌به‌ر بوونی ماف و داخوازییه‌کانیان.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی له یادی بیست و پێنج ساڵه‌ی رووداوی شیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شتدا له هه‌واڵه راپۆرتێک‌دا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت و ده‌بیری حقووقیی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه و دوو که‌س له برینداران و به‌رکه‌وتووانی دواندووه و راستیی مه‌سه‌له‌کان و گیروگرفته‌کان له‌زاری خۆیانه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
هێشتا حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته نه‌گه‌یشتووه که شاری سه‌رده‌شت که‌وتۆته به‌ر کاره‌ساتێکی شیمیایی و کۆمه‌ڵکوژیی تێدا کراوه.
سیروان حه‌داد به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له‌م باره‌وه له لێدوانێکی تایبه‌تدا به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپای راگه‌یاند:\"ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دوازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته ساڵی 1379ی هه‌تاوی دامه‌زراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگری له ماف و ویستی ئه‌و بریندارانه بکات که‌له رۆژی 7ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1366دا بریندار بوون هه‌تا ناو و ناسنامه‌کانیان له ناوه‌ند و ئۆرگانه حکوومه‌تییه‌کان وه‌کوو که‌م ئه‌ندام تۆمار بکرێن\".
سیروان حه‌داد به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت
سیروان حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \"به‌رله‌وه‌ی که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دابمه‌زرێت، رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌کوو که‌م ئه‌ندام ناسێنرابوون که‌متر له 100 که‌س بوون، به‌ڵام به هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئێستا رێژه‌ی که‌م ئه‌ندامانی چه‌کی شیمیایی که ناسێنراون گه‌یشتۆته 1400 که‌س، هه‌ڵبه‌ت ئێمه به‌م رێژه‌یه‌ش رازی نین، چونکه پێمان وایه به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران زیاتر له 8 هه‌زار که‌س له شاری سه‌رده‌شت که‌م ئه‌ندامی چه‌کی شیمیایین.\"ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌ن وتیشی:\"له بواری دابین کردنی ده‌وا و ده‌رمان و پێڕاگه‌یشتنی پزیشکییه‌وه ئێمه له‌به‌ر ده‌ستکورتی و هاوکاری نه‌کردنی لایه‌نه پێوه‌ندیداره حکوومه‌تییه‌کان نه‌مانتوانیوه کارێکی ئه‌وتۆ بۆ به‌رکه‌وتوان بکه‌ین، چونکه ماوه‌ی 11 ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ین، نامه ده‌نووسین و پێوه‌ندی به به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌گرین، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌م باره‌وه وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆیان پێ‌نه‌داوینه‌ته‌وه\"..
سیروان حه‌دا له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: \"بیست و پێنج ساڵه شاری سه‌رده‌شت چه‌کی شیمیایی به‌رکه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌ندێکی فه‌رمیی لێکۆڵینه‌وه له چه‌کی شیمیایی، یان هێما و سیمبۆلێک وه‌ک ئه‌وه‌ی نیشان بدات و بسه‌لمێنی که ئه‌و شاره شیمیایی کراوه بۆی دانه‌نراوه، ناوبراو هۆکاره‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هێشتا به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته نه‌گه‌یشتوون که شاری سه‌رده‌شت که‌وتۆته به‌ر کاره‌ساتێکی شیمیایی و کۆمه‌ڵکوژیی تێدا کراوه، ئه‌وان نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که خه‌ڵکی سه‌رده‌شت وه‌کوو ئێرانییه‌ک پێویستییان به ده‌وا و ده‌رمان و ژیان و ژیانێکی ئاسایی هه‌یه که شایسته‌ی هه‌ر مرۆڤێکه و هه‌وڵیشیان بۆ نه‌داوه.
سیروان حه‌داد هۆکاری پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سم و بۆنه و یادی قوربانیانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شتی گه‌ڕانده‌وه بۆ \"ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی حکوومه‌ت له‌و باوه‌ڕه دان که نابێ‌ئه‌و بۆنه و رێوڕه‌سمانه له‌لایه‌ن رێکخراو و ئه‌نجومه‌نی غه‌یره حکوومی و خه‌ڵکییه‌وه به‌ڕێوه بچن، بۆیه چه‌ند ساڵێکه پێش به‌و بۆنه‌یه ده‌گرن و هه‌تا ئێستا نه‌یانهێشتووه یادی بکرێته‌وه و به چاوێکی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام خه‌ڵکی سه‌رده‌شتیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که هیچ کێشه‌یکیان نیه و پاساوی به‌رپرسانیش نابه‌جێیه.
هه‌تا ئێستا 80%ی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت نه‌ناسێنراون:
عوسمان موزه‌یه‌ن، ده‌بیری حقووقی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت له‌م باره‌وه له‌لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا وتی: \"ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی زۆریان هه‌یه، چونکه ئه‌و گازه‌ی که به‌دژی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌کار هێنراوه، گازی خه‌رده‌له و له درێژخایه‌ندا واته دوای ده هه‌تا پازده ساڵ کاریگه‌رییه‌کانی ده‌رده‌که‌ون و ئێستا ورده ورده کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و گازه له‌سه‌ر گیان، جه‌سته و رۆح و ده‌روونی خه‌ڵک ده‌رکه‌وتووه. له کۆی ئه‌و 8 هه‌زار برینداره ته‌نیا 1340 که‌س له‌لایه‌ن \"بنیاد شهید\"ه‌وه ته‌ئید کراون که برینداری شیمیایین و ته‌نیا ئه‌و 1340 که‌سه ماف و مووچه‌ی مانگانه وه‌رده‌گرن و که‌م ئه‌ندامی سه‌رووی 25%ن و بۆیان هه‌یه له پێداویستی و ئیمکاناتی یاسایی که‌ڵک وه‌رگرن و ئه‌وانی دیکه خاوه‌نی هیچ چه‌شنه ماف و یاسایه‌ک نین و ته‌نیا وه‌ک \"که‌م ئه‌ندام\"ی ژێر 25% ناسێنراون و هه‌تا ئێستا ئه‌و 80%ی که نه‌ناسێنراون، واته ئه‌و 6 هه‌زار و 600 که‌سه‌ی که خاوه‌نی دۆسیه نین، هه‌موویان خوازیاری ویست و مافی خۆیانن و چاوه‌ڕوانن کۆمیسیۆنی دیارکردنی \"درصد\"یان بۆ پێک بهێنرێ‌که ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
ده‌بیری حووقیی ئه‌نجومه‌نی شیمیایی سه‌رده‌شت وتیشی:\"له گشت گرینگتر ئه‌وه‌یه که دوو ساڵ له‌مه‌وپێش یاسایه‌ک به‌ناوی \"یاسای به ئه‌رکدار کردنی ده‌وڵه‌ت بۆ ناساندنی که‌م ئه‌ندامانی چه‌کی شیمیایی\" له مه‌جلیسی ئێران په‌سند بووه که تێیدا ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له شاره‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت شاری سه‌رده‌شت چه‌کی شیمیاییان به‌رکه‌وتوو، (له یاساکه‌دا به‌تایبه‌تی ئاماژه به‌ناوی سه‌رده‌شت کراوه) کۆمیسیۆنی دیاری کردنی \"درصد\"یان بۆ دابنرێت و بارودۆخی ئه‌و خه‌ڵکه دیاری بکرێت، به‌ڵام ئه‌و کۆمیسیۆنانه پێکنه‌هاتوون، چونکه سه‌ره‌تا ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد حازر نه‌بوو ئه‌و یاسایه رابگه‌یه‌نێت، دواتر له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌جلیسه‌وه ئاشکرا کرا، پاشان \"بنیاد شهید\" که دانه‌ر و داڕێژه‌ری ئه‌و یاسایه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ک جێبه‌جێی ناکات و هیچ هه‌نگاوێک له‌راستای جێبه‌جێ‌کردنیدا هه‌ڵنه‌هێنراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه له به‌یاننامه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شتدا ئێمه ناڕه‌زایه‌تیمان به‌مه ده‌ربڕیوه، چونکه ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌رده‌شت ببێته هێمای مه‌زڵوومیه‌تی قوربانیانی شیمیایی به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ کارێکی بۆ نه‌کراوه.
عوسمان موزه‌یه‌ن، ده‌بیری حقووقی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت
عوسمان موزه‌یه‌ن هۆکاره‌کانی که‌مکاری و به‌رگری له جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و یاسانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ:\"ده‌وڵه‌ت نایهه‌وێ‌خه‌ڵکێکی زۆر ببنه که‌م ئه‌ندام، چونکه ئه‌گه‌ر بێت و ببنه که‌م ئه‌ندام داوای ماف و حقووق و مووچه‌ی مانگانه، بیمه و کار‌و پیشه و وامی خانوبه‌ره ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ت خۆی له جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م کاره ده‌بوێرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جۆرێک له \"به‌رپرسایه‌تیی پۆزه‌تیڤ\" بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌یه‌ته ئاراوه، بۆیه ده‌وڵه‌ت خۆی ناخاته ژێر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و که‌م ئه‌ندامانه‌ی که ده‌بێ قه‌ره‌بوویان بۆ بکرێته‌وه، به ته‌واوه‌تی دیار و به‌رچاون، هه‌ر له به‌ژن و جه‌سته‌وه بگره هه‌تا باری دروونی و ته‌ندروستی ئیدی پێویستیی به زۆر به‌ڵگه و بیانوو نیه، چونکه کارناسان له‌و باوه‌ڕه دان که به‌رکه‌وتوو و که‌م ئه‌ندامانی چه‌کی شیمیایی پاش سێ‌چوار ساڵ کاریگه‌رییه‌کان له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌رناکه‌ون، ئێمه به‌ڵگه‌یه‌کمان به‌ده‌سته‌وه‌یه که چه‌ندین مانگ دوای رووداوی چه‌کی شیمیایی سه‌رده‌شت \"سه‌رهه‌نگ مێلۆپانی\" که خۆی هاتووه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌م باره‌وه کردووه هه‌ر ئه‌وده‌م ناوی 4 هه‌زار و 600 که‌سی وه‌کوو برینداری شیمیایی به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوه، ئێمه ده‌مانه‌وێ‌هه‌ر ئێستا ئه‌و ناوانه بهێننه‌وه و کار بۆ ناساندن و تۆمار کردنی ناویان بکرێت و بزانرَی ئه‌وکات کێ‌دانیشتووی سه‌رده‌شت بووه، ماڵیان له کوێ‌بووه، چ که‌سێک له نزیکی بۆمبه‌که‌وه بووه، چونکه ئه‌مانه که‌سانێکن که به‌ڵگه و دیکۆمێنت و وێنه‌یان له‌لایه که قوربانیی شیمیایین و وێنه‌کانیش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پیشان ده‌درێن، به‌ڵام ئێستا هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و وێنانه دان نه‌کراونه‌ته که‌م ئه‌ندامی چه‌کی شیمیایی\".له وه‌ڵامی پرسیاری ئاژانسی کوردپا له‌مه‌ڕ ئه‌و کارانه‌ی که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ به ژینۆساید ناساندنی رووداوی شیمیایی سه‌رده‌شت کراوه ده‌بیری حقووقیی ئه‌نجومه‌نی شیمیایی سه‌رده‌شت وتی: \"له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که رێکخراوی پێشگیری له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌که کۆمه‌ڵکوژییه‌کان (OVC) دابمه‌زرێت و هه‌روه‌ها له دادگای ناوخۆیی لاهه له وڵاتی هۆله‌ند سکاڵایه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ی شیمیایی سه‌رده‌شته‌وه به‌دژی که‌سێک به‌ناوی \"فرانس ئارناند\" تۆمار کرا و ئه‌و هاووڵاتییه هۆله‌ندییه‌و به‌وه تاوانباره که ماده‌ی خاو و چه‌کی شیمیایی به حکوومه‌تی سه‌دام حوسێن فرۆشتووه و که ئه‌و سکاڵایه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌ڵاڵه به‌تاوانی هاوکاری کردن له جینایه‌تی جه‌نگی به‌دژی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به 17 ساڵ زیندانی مه‌حکووم بکرێت\".