بۆکان؛ سلێمان کەریمی و فایەق عەبدوڵڵازادە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

06:01 - 25 خاکەلێوه 2726

٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی «سلێمان کەریمی» و «فایەق عەبدوڵڵازادە» خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

ئەم دوو هاووڵاتییەی کورد دوای تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی بۆکان گوازراونەتەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەم دوو هاووڵاتییە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.