راپۆرتی یەكەم رۆژی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
15:59 - 8 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان كە دوێنێ هەینی دەستی پێكرد لە كۆی بەرهەمە بەشداربووەكان 29 شانۆ لە بەشە جۆراوجۆرەكان پیشان دران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مەریوان نیووز لە كۆی 29 شانۆ كەلە رۆژی یەكەمی فێستێڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پیشان دران، 16 شانۆ لە بەشی پێشبڕكێی ئێران، لە بەشی نێودەوڵەتی 8 شانۆ و لە بەشی نەریتی و ناوچەیی 4 شانۆ و هەروەها لە بەشی تایبەتیش 1 شانۆ پیشان دران.
بۆ پیشاندانی شانۆوە بەشداربووەكانی فێستێڤاڵ چەندین شوێنیان دیاری كردووە كە زۆربەی شانۆكانی رۆژی یەكەم لە كەناری گۆلی زرێبار پیشان دراون كە هێندێكیان بریتین لە:
ـ شانۆی \"ویستگە\" لە دەرهێنانی موختار محەممەدی لە مەریوان لە بەشی نێودەوڵەتی لە كەنار گۆلی زرێبار.
ـ شانۆی \"خەڵكی كوێی\" لە نووسینی \"میشائیل ئولفیك\" لە بەشی نێودەوڵەتی لە كەنار گۆلی زرێبار.
ـ شانۆی \"كارەبا لەناو زەمبیل\" لە دەرهێنانی سەید محەممەد حوسێنی لە بەشی نەریتی ـ ناوچەیی لە كەنار گۆلی زرێبار.
ـ شانۆی \"قوڵەقوڵ\" لە دەرهێنانی پەروانە عەلی محەممەدی و حەمید نەدیمی لە بەشەكانی ئێران، منداڵان و مێرمنداڵان لە كەنار گۆلی زرێبار.
حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە رۆژی هەینی رێكەوتی 7ی رەزبەرەوە دەستی پێكردووە و هەتا 11ی رەزبەر دەخایەنێت.
فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە یەكێك لە گرینگترن رووداوە فەرهەنگییەكانی كوردستان و تەنانەت ئێرانیش دێتە ئەژمار كە بە هەوڵ و تێكۆشانی هونەرمەند و شانۆكارانی كورد و بەتایبەت مەریوان بینات نراوە.
فۆتۆ: Marivannews