راپۆرتی پوختەی خۆپیشاندانی خەڵكی بۆكان+ڤیدیۆ
16:33 - 2 بانەمەڕ 2712
كوردپا: پاش بانگەوازی كۆمەڵێك لە چالاكانی ژنان لە بۆكان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە رفاندنی قوتابییان، رۆژی هەینی 1ی بانەمەڕی 1391ی هەتاوی لە شاری بۆكان خۆپیشاندانێكی بەرین بەڕێوە چوو و زانیاریی زیاتر خرایە روو.
بەپێی راپۆرتی پوختەی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو خۆپیشاندانە هێمنانەیە ئێوارەی رۆژی هەینی لە پاركی ساحلی دەستی پێكرد و 3 هەتا 4 هەزار كەس تێیدا بەشدار بوون كە زۆربەی بەشدابوانی خۆپیشاندانەكە كچان و ژنان بوون.
هەواڵنێری كوردپا ئاماژەی بەوەش داوە خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە كوشتنی كچێكی تەمەن 17 ساڵ و هەروەها رفاندنی قوتابیان دواتر بەرەو فەلەكەی فەرمانداریی شاری بۆكان وەڕێ كەوتوون و لە نزیك پەیكەری\"مادر\" هێزە نیزامییەكانی حكوومەت پێشیان پێدەگرن، بەڵام بە پێشەنگیی ژنانی ناڕازی خۆپیشاندانەكە بەرەو لای فەرمانداری درێژەی دەبێت.
بەشێک لە گرتەی ویدیۆیی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری بۆکان، مۆنتاژی ئاژانسی هەواڵدەرەیی کوردپا
لە درێژەی راپۆرتەكەی هەواڵنێری كوردپادا هاتووە، خۆپیشاندەران دەستیان كردووە بە دانی دروشمی وەك: \"عدالت امنیت حق مسلم ماست. قاتلان سمیە باید اعدام گردند. فەرمانداری هەستە لە خەوێ حەقی سومەیەمان دەوێ\" و بەو چەشنە ئەو ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەیە درێژەی كێشاوە.
بە وتەی شایەتحاڵان و بەشدارانی خۆپیشاندانەكە لێپرسراوانی حكوومەتی ویستوویانە ئاراستەی ئەو خۆپیشاندانە هێمنانەیە بگۆڕن و ناڕەزایەتییە بەناوی حكوومەتەوە لە قەڵەم دەدەن، بەڵام خەڵكی ناڕازی لەسەر بڕیاری خۆیان سوور بوون بەرەو فەرمانداریی شار چوون كە بۆ ماوەی 40 خولەك لەوێ كۆبوونەتەوە و دروشمیان داوە، بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.
لەبەر دەرگای فەرمانداری خەڵك داوایان لە فەرماندار كردووە كە وەڵامی داخوازییەكانی خەڵك بداتەوە، بەڵام وەڵامی ئەو داخوازیەی خەڵك نەدراوەتەوە.
لە درێژەی راپۆرتی كوردپادا هاتووە، خەڵكی ناڕازی بەرەو لای فەلەكەی ئەسكەندەری و لەویشەوە بۆ زیندان وەڕێ كەوتوون و لەبەر دەرگای زیندانی ناوەندیی بۆكان درێژەیان بە خۆپیشاندان و وتنەوەی دروشم داوە و داوای ئەوەیان كردووە كە دادپەروەری بەڕێوە بچێت و تاوانباران سزا بدرێن، بە وتەی شایەتحاڵان لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە كەلە هەموو كۆڵان و شەقامەكان جێگیر كرابوون، بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران تەقەی ئاسمانی كراوە.
خۆپیشاندانی هێمنانەی خەڵكی بۆكان بەبێ ئەوەی كە لەلایەن ئۆرگان و لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتەوە وەڵامێكیان بدرێتەوە، پاش چەند كاتژمێر كۆتایی پێهاتووە.