راپۆرتی شیکاری- ئاماریی ٣ مانگ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان (بەهاری ٩٢)

23:22 - 3 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەم راپۆرتە شیکردنەوەیەکی ئامارییە کە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا ئامادە کراوەو بڵاو دەکرێتەوەو پیشێلکارییەکانی مافی لەخۆ گرتووە.

ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بەپشت بەستن بە سەرچاوەی باوڕپێکراو و ناسنامەی قوربانیان تۆمار کراوە و ئەم ئامارەش تەنیا بەشێوەی رێژەیی دەخرێتەروو کە سەرجەم ناسنامەی ئەو کەسانە لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بوونیان هەیە.

خشتەی ژمارە (١)
\"13463.jpg\"


بەپێی خشتەی ژمارە (١) هاووڵاتییانی دەستبەسەر کراو بە ٥٨ کەسەوە زۆرترین رێژەی ئەو ئامارە پێک دێنن.
بانگهێشتی هاووڵاتییان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان و راگواستنی زیندانیان لە زیندانەکان بەڕیز ٤٥و ٢٧ کەسی لەخۆ گرتووە.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی و هەروەها ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی، سەرجەم ٦١ کەس لەو ئامرەیان پێکهێناوە.

١٨ کەس لەو رێژەیە ئەو کەسانەن کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئسلامیی ئێرانەوە حوکمی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.

لە کۆی ئەو رێژەیە ٩ کەسیان چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی بوون کە بەهۆی زەخت و گواشی هیزە ئەمنییەکانەوە بەناچاری زێدی خۆیان بەجێهێشتووە.

هەروەها ٧ زیندانی کە مانیان لە خواردن گرتووە، سەرجەمیان زیندانیی سیاسیی کورد بوون.

لەلایەکی دیکەوە مردنی ٢ منداڵی لفە دوانە بەهۆی شەپۆلی پارازیت و مردنی ٢ هاووڵاتیی دیکەش بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی و کەمیی دەواودەرمان، حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانە.

نمووداری (١)
حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران
\"13487.jpg\"


خشتەی ژمارە (٢)
حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە مانگەکانی \"خاکەلێوە، بانەمەڕ و جۆزەردان\"دا
\"13465.jpg\"


بەپێی خشتەی ژمارە (٢) لە مانگەکانی خاکەلێوە و بانەمەڕدا هەر یەکەی ٨٠ کەس بەرەوڕووی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بوونەتەوە.

لە مانگی جۆزەردانیشدا ٧٠ کەس پێشێلکاریی مافی مرۆڤیان بەرامبەر ئەنجام دراوە.

نمووداری (٢)
حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا
\"13466.jpg\"


خشتەی (٣)
حاڵەتەکانی پیشێلکاریی مافی مرۆڤ بەپێی ئوستانەکان لەو سێ مانگەدا
\"13467.jpg\"


خشتەی (٣) ئاماژە بەوە دەکات کە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ١٠٨ حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤەوە لە ریزی یەکەمی ئەو ٣ ئوستانە دایە.

هەروەها ئوستانەکانی \"کوردستان، کرماشان و ئیلام\" بەڕیز ٢٨، ٧٥ و ١ حاڵەتی ئەو پێشێلکارییانەیان لە خۆ گرتووە.

هەروەها ١٨ کەس لەو رێژەیەدا ئوستانەکانیان نادیارە.

پێوستە بگوترێ کە لە خوارێ بوونی ئاماری پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئوستانەکانی ئیلام و کرماشان بۆ نەبوونی دەنگدانەوە لە میدایاکان و هەڵکەوتەی جوغرافیایی و هەروەها سیاسەتی حکوومەتی ئیسلامی بۆ ئەو ناوچانە، دەگەرێتەوە، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زیاترە.

نمووداری (٣)
حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بەپێی ئوستانەکان لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٩٢ی هەتاویدا
\"13468.jpg\"


خشتەی (٤)
ئەم خشتەیە تەنیا بواری چالاکیی دەستبەسەر و بانگهێشت کراوان، حوکم دراوان، راگواستنی زیندانیان بۆ زیندانەکانی دیکە، و مانگرتنی زیندانیان و وڵات بەجێهشتنی ناچاری چالاکانی فەرهەنگی و سیاسی لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە خۆ دەگرێت.
\"13469.jpg\"


بەپێی خشتەی (٤) چالاکانی سیاسی بە ٥١ کەسەوە زۆرترین حاڵەتی پێشێلاکاریی ئەو ئامارەی لە خۆ گرتووە و چالاکانی کرێکاریش لە درێژەیدا ئاماژەیان پێ دەکرێت.

هەروەها ١٦ حاڵەت چالاکیی چالاکانی فەرهەنگی نیشان ئەدات و چالاکانی مەزهەبی و مەدەنیش ٥ و ٣ حاڵەتی ئەو ئامارەیان لە خۆ گرتووە.

پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی شۆرای شار و گوندەکان لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا ١٧ کەسیان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەرەوڕووی پێشێلاکریی مافی مرۆڤ بوونەتەوە کە سەرجەمیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.

نمووداری (٤)
ئەم نموودارە تەنیا بواری چالاکیی ئەو کەسانەی کەلە ماوەی مانگەکانی خاکەلێوە، بانەمەڕ و جۆزەرداندا بەرەوڕووی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بوونەتەوە، لە خۆ دەگرێت.
\"13470.jpg\"


خشتەی (٥)
ئەم خشتەیە تەنیا تاوانی ئەو کەسانە وەک: بانگهێشت، مەحکووم کراوان بە زیندان، راگواستنی زیندانیان لە زیندانەکان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و فەرهەنگی لە ماوەی ئەو ٣ مانگەدا دەخرێتەروو.
\"13471.jpg\"


بەپێی خشتەی (٥)، زۆرترین حاڵەتی ئاماژە پێکراو لەو کەسانەی کە بەرەوڕووی پێشێکاریی مافی مرۆڤ بوونەتەوە، ٥٩ کەسیان تاوانەکانیان سیاسی بووە.

چالاکیی سیاسی ئەندامانی بنەماڵە ١١ کەس و هەروەها چالاکیی فەرهەنگی، مەزهەبی، مەدەنی، کرێکاری و رەخنەگرتن لە حکوومەت، بەڕیز ١ هەتا ٧ لەو ئامارە لە خۆ دەگرن.
تاوانی ٥٠ کەس لەو حاڵەتانەی کە ئاماژەی پێکرا، ناڕدیارە.

نمووداری (٥)
ئەم نموودارە تەنیا تاوانی \" دەستبەسەر و بانگهێشت کراوان، حوکم دراوەکان، راگواستنی زیندانیان بۆ زیندانەکانی دیکە، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و هەروەها وڵات بەجهێشتنی چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵیشی لەخۆگرتووە.
\"13472.jpg\"

خشتەی (٦)
ئەم خشتەیە کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی و ئەو کەسانەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون، لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نیشان ئەدات.
\"13473.jpg\"


بەپێی خشتەی (٦)، کۆڵبەرانی کوژراوو بریندار بە ٢٦ کەسەوە زۆرترین رێژە لە ئاماری ئەو خشتەیەی لە خۆ گرتووە.

٢١ هاووڵاتییانی مەدەنیی کوژراوو بریندار بوون و هەروەها ئەو کەسانەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون ١٤ کەس لەو خشتەیە پێک دێنن.

نمووداری (٦)
ئەم نموودارە کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی و هەروەها ئەو کەسانەی کە لە ماوەی مانگەکانی خاکەلێوە، بانەمەڕ و جۆزەردانی ساڵی ٩٢ی هەتایدا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین، نیشان ئەدات.
\"13474.jpg\"


خشتەی (٧)
شێوەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نیشان ئەدات.
\"13475.jpg\"


بەپێی خشتەی (٧)، سەرجەم ٢٣ کەس لە کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی بە تەقەی راستەوخۆی هێـزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران کوژراون و بریندار بوون.

هەروەها ٢ کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی و کۆڵبەرێکی دیکەش لەکاتی کۆڵبەریدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.

نمووداری (٧)
چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی لەماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نیشان ئەدات.
\"13476.jpg\"


خشتەی (٨)
حوکمی دەرچووی دەزگا قەزاییەکان بۆ هاووڵاتییان لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دەخاتەڕوو
\"13477.jpg\"


خشتەی (٩)
لەم خشتەیەدا هاووڵاتییان لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ ئەو شوێنانەی کە بانگهێشت کراون، نیشان ئەدرێت.
\"13478.jpg\"


خشتەی (٩) دیاری دەکات کە زۆرترین رێژەی هاووڵاتییان بە ٣٧ کسەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کراون.

٧ کەس بۆ دادگاکان و ١ کەسیش بۆ ئیدارەی پۆلیس و ئەمنیەت بانگهێشت کراون.

نمووداری (٨)
لەم نموودارەدا هاووڵاتییان لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ ئەو شوێنانەی کە بانگهێشت کراون، نیشان ئەدرێت.
\"13479.jpg\"


خشتەی (١٠)
شوێنی راگواستنی زیندانیان لەماوەی سێ مانگی خاکەلێوە، بانەمەڕ و جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا دەرخرێـتەڕوو.
\"13480.jpg\"


بەپێی خشتەی ژمارە (١٠)، ٢٢ کەس لە زیندانیان کە زۆرترین رێژەی ئەو خشتەیەی لە خۆ گرتووە، لە زیندانەکانەوە بۆ زیندانی دیکە راگوێزراون کە زۆربەی ئەو کەسانە زیندانیانی سیاسی بوون.

نمووداری (٩)
ئەو شوێنانەی کە زیندانیان لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆی راگوێزراون، دیاری دەکات.
\"13481.jpg\"


خشتەی (١١)
ئەو هۆکارانەی کە زیندانیان لە ماوەی مانگەکانی خاکەلێوە، بانەمەڕ و جۆزەردانی سالی ١٣٩٢ی هەتاویدا دەستیان داوەتە مانگرتن، دیاری دەکات.
\"13482.jpg\"


بەپێی خشتەی (١١)، لەکۆی ٨ کەس لە زیندانیانی سیاسی کە ٤ کەسیان بەناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی خراپی زیندان و هەڵسووکەتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان و ٤ کەسەکەی دیکەشیان بەهۆی ناڕوونیی چارەنووس و پەروەندەکەیان و راگواستن بۆ ژووری تاکەکەسیی نێو زیندان، مانیان لەخواردن گرتووە، سەرجەمیان زیندانیانی سیاسی بوون.

خشتەی (١٢)
ئەم خشتەیە رەگەز و تەمەنی ئەو کەسانە دیاری دەکات کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرەوڕووی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بوونەتەوە.

تێبینی: لە نێوان ٣٢٠ کەسی ئاماژە پێکراودا، تەنیا ٣٧ کەسیان تەمەنیان دیار و ئاشکرایە.
\"13483.jpg\"


بەپێی خشتەی (١٢) زۆرترین رێژە لەنێوان ٣٧ کەسدا ٢٧ کەسیان تەمەنیان لە ژێر ٣٢ ساڵ دایە.

منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ کە ئاماژەی کراوە بەرئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بووە.

١١ کەسی دیکە لەو خشتەیەدا تەمەنیان لە سەرووی ٣٢ ساڵەوەیە.
هەروەەها لە نێوان ٣٢٠ کەسدا تەنیا ٧ کەسیان ژن بوون و رگەزی ٧ کەسیشیان نایارە.

کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی ئەم راپۆرتە ئامارییە، تەنیا بەهێنانی ناوی سەرچاوەکەی (ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا) رێگە پێدراوە.