راوەدوونانی هێزە ئینتزامیەكان قوربانی بوونی دوو هاووڵاتیی پاوەیی لێكەوتەوە
15:09 - 22 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی پاوە بە هۆی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، ماشێنەكەیان وەرگەڕاوە و بۆتە هۆی كوژران و بریندار بوونیان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارەیی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢١ی سەرماوەز دوو هاووڵاتیی كورد بەناوەكانی موبین رەشیدی کوری وهزیرو كەیوان مورادی كە بە ماشێنێكی جۆری سایپا لەحاڵی تێپەڕین بە جادەی نەوسوود ـ نەروێدا بوون لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە وەدوایان كەوتوون و بەو هۆیەوە ماشێنەكەیان لەشوێنێك بەناوی سەركۆ وەرگەڕاوە.
لەئەنجامی وەرگەڕانی ماشێنەکەدا موبین رەشیدی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵكی ئاوایی داریانی پاوە گیانی لەدەست داوە و كەیوان مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی پاوە بە توندی بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار هێزە ئینتزامیەكان بەگومانی هەڵگرتنی كاڵای قاچاغ بە شوێن ئەو دوو هاووڵاتییە كەوتوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەسەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا (٥٢ رۆژ)، ١١ هاووڵاتیی كورد لە جادەكانی ئێران بە هۆی تەقە و راوەدوونانی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بوونەتە قوربانی.
هەر بەپێی ئامارەكە لەكۆی گشتیی ئەو ١١ كەسە، ٧ هاووڵاتیی كورد كوژراوە و ٤ی دیكەش بریندار بوون.