راوێژكاری یەكێك لە كاندیداتۆرەكانی شاری مەریوان بە زەبری چەقۆ بریندار كرا

15:54 - 10 رەشەمه 2711
كوردپا: لە كاتی قسەكردنی یەكێك لە پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، راوێژكارەكەی كەوتە بەر هێرش و لە ئەنجامدا بە زەبری چەقۆ بریندار كرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەهدی شاكری تەمەن 33 ساڵ راوێژكاری ئینتخاباتی ئومێد كەریمیان لە شاری مەریوان بە زەبری چەقۆ بریندار كرا.

مەهدی شاكری بە هۆی قۆرسی برینەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان كراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئیزنی چاو پێكەوتنیان بە كەس نەداوە.

پێشتریش هەواڵدەرییەكان بڵاویان كردبۆوە كەلە چەندین شوێنی كوردستان لە نێوان لایەنگرەكانی پاڵێوراواندا تێكهەڵچوون درووست بووە.