راوچییەكی مەهابادی بەنیشانەی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت وازی لەڕاوكردن هێنا
16:58 - 6 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی رەوتی ئاشتبوونەوەی راوچییە كوردەكان لەگەڵ ژینگە و سروشتی كوردستان، راوچییەكی مەهابادی كەوەكانی ئازاد كرد و دەستی لەراو كردن هەڵگرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، کۆنە راوچییەک بەناوی محەمەد ئەحمەدزادە خەڵكی بەخشی خەلیفانی سەربە شاری مەهاباد دوای چەندین ساڵ راوە کەو، وازی راو هێنا و ئاشتبوونەوەی خۆی لەگەڵ سروشتی كوردستان راگەیاند.
ئەو راوچییە تەمەن ٧٠ ساڵەیە ژمارەیەک لەو كەوەانەی كە راوی كردبوو، گەڕاندێیەوە بۆ باوەشی سروشت و رزگاری كردن.
هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار بەنیشانەی رێز گرتن لە سروشت و باڵەندەكانی ژینگەی ئاژەڵیی كوردستان، لەقلەقیکی برینداری تیمار كردۆتەوە و دواتر بەهاوكاریی ژینگەپارێزی ئەو شارە بە ژینگەی سپاردۆتەوە.
لێپرسراوی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شارستانی پیرانشار بە هەواڵدەریی \"ئیرنا\"ی راگەیاندووە، ئەو لەقلەقە، لە باڵەندە كۆچەرییەكان بووە و بالەکانی تووشی برینداری هاتبوون.
شارستانی پیرانشار لە باشووری ئازەربایجانی رۆژئاوا هەڵكەوتووە و ساڵانە ژمارەیک باڵندەی کۆچەری لە گەرمێنەوە بۆ ئەو ناوچەیە دەگەڕێنەوە.
لەلایەكی دیكەوە دادگای پێداچوونەوە حوكمی یەک ساڵ زیندانیی تەعزیریی راوچییەکی سەرپێچیکاری بۆ دوو ساڵ زیندانیی تەعلیقی گۆڕی.
شكاندنی ئەو حوكمە لەگەڵ پەرچەكرداری لێپرسراوی ئیدارەی ژینگەپارێزی شاری مەریوان بەرەوڕوو بۆتەوە و رایگەیاندووە، ئەو راوچییە زۆر بێبەزەیانە دەستی داوەتە راوی ئاژەڵ و باڵەندەكان و هەتا ئێستاش چەندین پەروەندەی لە دادگا هەیە.
\"ل . ر\" پێشتریش لەناوچەی سەوڵاوا چەندین سەر \"كەڵە كێوی\" راو كردبوو، کە تەنیا بە ٢٠٠ هەزار تمەن سزای نەختی سزا درابوو.