راوچییەکی کورد بە نێشانەی خۆشەویستی بۆ ئاژەڵان، لە رۆژی ڤاڵانتایندا چەکەکەی شکاند+وێنــە

15:07 - 26 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: راوچییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی هەورامان بە نیشانەی ژینگە دۆستی و دژایەتیی راو، لە رۆژی ڤالانتاین‌دا چەکەکەی خۆی لەبەر چاوی خەڵک شکاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ پاش ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە مەبەستی هۆشیار کردنەوە و چالاکیی ژینگە پارێزی سەردانی گوندەکانی ناوچەی سەوڵاوا و مەریوانیان کرد، راوچییەک بەناوی \" ئەحمەد عەزیزی\" خەلكی ئاوایی \"دەرەکێ\"ی سەربە شاری سەوڵاوا تاپرەکەی خۆی شکاند.

دەگوترێت، ئەحمەد عەزیزی پاش نزیک بە ٢٠ ساڵ راو کردن، بڕیاری داوە واز لە راو کردن بێنێت و بە نیشانەی خۆشەویستیی خۆی بۆ سروشت و ئاژەڵان، لە رۆژی ڤاڵانتاین‌دا چەکەکی شکاندووە.

رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی رێبەندان ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، سەردانی ئاواییەکانی \"دەرەکێ، کەماڵە، هەورامانی تەخت، بڵبەر، سڵێن و ژیوار\"یان کردووە.

هەڵوێستی ئەم راوچییە کوردە، لەلایەن خەڵکی ئەو ئاواییەوە پێشوازی لێکراوە و ئەنجومەنی سەوزی چیاش بە نیشانەی رێزلێنان لەو هەڵوێستە، چەپکە گوڵ و لەوحی رێزلێنانیان پێشکەش بە ناوبراو کردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان لەحاڵی حازردا ٥٠ هەزار چەکی رێگەپێدراو، و نایاسایی بەدەستی راوچییەکانەوەیە، کە لە ٣٥ شوێن و ناوچەی ئوستانی کوردستاندا راوی پێدەکرێت، کە ئەو ژمارە چەکە بە گەورەترین هەڕەشە بۆسەر ژینگەی ئاژەڵیی کوردستان بە ئەژمار دێت.
وێنە: ئەنجومەنی سەوز
\"18353.jpg\"

\"18350.jpg\"

\"18351.jpg\"

\"18349.jpg\"

\"18352.jpg\"